گەمارۆکانی ئەمریکا بۆ سەر لافاولیدراوەکانی ئێران تیرۆریزمی ئابوورییە

وەزیری دەرەوەی ئێران لە پەیامێکی تویتەریدا نووسی: پێشگریی ئەمریکا لە گەیشتنی جیهازاتی یارمەتیی مانگی سوور بە ئێران، تیرۆریزمی ئابوورییە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران رۆژی ڕابردوو (سێ‌شەممە) لە پەیامێکی توئیەریدا وێرای ڕەخنەگرتن لە ئاستی کاریگەریی گوشارە نایاساییەکانی دەوڵەتی ئەمریکا لە سەر ڕەوتی یارمەتی گەیاندنی مانگی سوور بە بەرکەوتووانی لافاوی رۆژانی ڕابردووی وڵات، نووسی: سیاسەتی گوشاری ئەوپەڕیی ترامپ کە پێشێل کردنی ئاشکرای بڕیارنامەی ٢٢٣١ی ئەنجومەنی ئاسایشی ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان و فەرمانی دیوانی نێودەوڵەتیی دادە، چەقی خستۆتە سەر رێگای یارمەتی گەیاندنی ڕێکخراوەی مانگی سووری ئێران بە تەواوی ناوچە زیان پێگەیشتووەکانی لافاوی دەگمەنی ئەم دواییەی.

وەزیری دەرەوە وتیشی: یەکێک لە بابەتە قەدەغەکراوەکان بەڕووی ئێران فرۆشتنی کۆپتەری فریاکەوتنە، کە لە دۆخی ئێستای ناوچە جۆربەجۆرە لافاو بەرکەوتووەکاندا پێویستن و ئەمەش نەک ھەر شەڕی ئابووری، بەڵکوو تیرۆریزمی ئابوورییە.

شایانی باسە، عەلی ئەسغەر پەیوەندی سەرۆکی ڕێکخراوی مانگی سووری ئێران پێشتر وتبووی: گەمارۆکانی ویلایەتە یەکگرتووەکان لە دژی سیستەمی "سویێفت" هەلی ڕاکێشانی یارمەتیگەلی نێودەوڵەتی بۆ بەرکەوتووانی لافاوەکەی نامومکین کردووە و حسێبگەلی بانکیی مانگی سووریش بە هۆی گەمارۆکان داخراوە.

News Code 25852

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 8 =