یارمەتی گەیاندن تا چارەسەریی کێشەکانی لافاولێدراوەکان بەردەوام بێت

کۆبوونەوەی تایبەت بە لێکدانەوەی یارمەتی گەیاندن بە پارێزگا لافاو لێدراوەکانی وڵات بە ئامادەبوونی ئایەتوڵا خامنەیی بەڕێوەچوو.

بە ڕاپۆرتی هەواڵنێری مێهر , لەم کۆبوونەوە بەرپرسانی باڵای وڵات هاوپەیوەند بە پرسی قەیران بەشدار بوون.

ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران وتیان: خزمەت گەیاندن , هاوئاهەنگی بەشە جۆراجۆرەکان و خواستی یارمەتیدان و ڕۆحیەی بەسیجی خەڵک لە ڕووداوی لافاو لە چەندین پارێزگا زۆر بەرچاو بوو.

وتیشیان: دەبێ هەموو بڕیارەکان و کارە پێویستەکان بە جیدی پێوشوێن گیری بکرێت تا کێشە و گرفتەکانی خەڵکی خەسار لێکەوتوو چارەسەر دەبێت.

پێش لە قسەکانی ڕێبەری , جێگری یەکەمی سەرۆک کۆماری ئێران ڕاپۆرتێکی لەسەر یارمەتیدانی لافاو لێدراوەکان و کارە ئەنجام دراوەکان ڕاگەیاند. 

سەرۆکی ئەرکانی گشتی هێزی چەکدار و وەزیری ناوخۆ و وەزیری وزەی ئێرانیش ڕاپۆرتی خۆیان بڵاوکردەوە.

News Code 25849

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 3 =