گەمارۆی زیاتر دەخەینە سەر ئێران

یەکێک لە نوێنەرانی دەوڵەتی ئەمریکا لە کۆنفڕاسی ڕۆژنامەڤانی لە سەپاندنی گەمارۆی زیاتر دژی ئێران هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ڕۆژنامەی هندلز بلات، یەکێک لە نوێنەرەکانی دەوڵەتی ئەمریکا لە کۆنفڕاسی ڕۆژنامەڤانی بە ڕاگەیانندی هەواڵی سەپاندنی گەمارۆی زیاتری واشنتۆن دژی ئێران وتی: دەوڵەتی ئەمریکا دەیەوێت گەمارۆی زیاتر دژی ئێران لە ئەم هەفتە بە دواوە بسەپێنێت.

نوێنەری دەوڵەتی ئەمریکا بە بێ ئاماژە بە جۆری سەپاندنەکان پاگەندەی کرد ئێران پێبەندی ڕیککەوتنی ناڤۆکی نەبووە و هۆکاری چوونە دەرەوەی ئەمریکا لە ڕێککەوتن هەر ئەوەیە.

ئەمە لە حاڵێدکایە کە ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ناڤۆکی لە دوایین ڕاپۆرتی بڵاو بووی خۆیدا پێبەند بوونی ئێران بە بەڵێنەکانی لە بەرانبەر ڕێککەوتنی ناڤۆکی ٢٠١٦ ی پشت ڕاست کردووەتەوە.

News Code 25846

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 0 =