کوردی تورکیا شارەوانییەکانی ۳ پارێزگای گرینگی لەدەستەوە بووە

پارتی دیمۆکراتیکی گەلانی تورکیا لە هەڵبژاردنی شارەوانییەکانی ئەم وڵاتە لە چاو خولی ڕابردوو ئەنجامی باشی وەدەست نەهێنا و تەنانەت ۳ پارێزگاشی لەدەستەوە بوو.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، پارتی دیمۆکراتیکی گەلانی تورکیا هەدەپە لەم خولەی هەڵبژاردنی شارەوانییەکان بە لەدەستدانی دەنگ لە شارە گرینگەکانی وەک شڕناخ، ئاگری و بەتلیس و تونجەلی و بە زیادکردنی پارێزگای قارس بە لیستی شارەوانییەکانی لەچاو ساڵی ۲۰۱۴ لە سەرۆک شارەوانیی ۱۱ پارێزگاوە  گەیشتە ۸ پارێزگا.  

هەدەپە لە هەڵبژاردنی شارەوانییەکانی تورکیا لە ساڵی ۲۰۱۹ ئەنجامی لاوازتری لەچاو ساڵی ۲۰۱۴ وەدەست هێنا و لە پارێزگا کوردنشینەکانی ئەم وڵاتە ئەنجامی باشی وەدەست نەهێنا و دەنگی زۆری لەدەستدا.

 هەدەپە (پارتی دیمۆکراتی گەلان) و بەدەپە (پارتی ناوچە دیمۆکراتیەکان) لە پارێزگاکانی ڕۆژهەڵات و باشووری ڕۆژهەڵاتی تورکیا ساڵی ۲۰۱۴ شارەوانی ئامەد، ماردین، باتمان، بەتلیس، سێرت، تونجەلی، شرناخ، جۆلەمێرگ، وان، ئێغدیر و ئاگریان وەدەست هێنابوو.

News Code 25844

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 1 =