هەموو سەربازانی ئەمریکی لە سووریا ناچنە دەرەوە

بە پێچەوانەی پاگەندەی ترامپ، هەموو سەربازانی ئەمریکی بڕیار نییە لە سووریا بچنە دەرەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە نیۆیۆرک تایمز، سەرەڕای پاگەندەی ئەمریکا سەبارەت بە کشناەوەی هەموو هێزەکانی ئەمریکا لە سووریا، دوایین هەواڵەکان باس لە ئەوە دەکەن کە لانیکەم هەزار سەربازی ئەمریکی لە سووریا دەمێننەوە.

لە هەمان کاتدا وتراوە کە بڕیارە، سوپای ئەمریکا پاش لێکدانەوەی دۆخی مەیدانی هەر شەش مانگ یەک جار، ژمارەیەک لە سەربازەکانی کەم بکاتەوە و ژمارەیان بگەیێنێتە ٤٠٠ سەرباز لە سووریا.

لە ئەو ڕاپۆرتە ڕاگەیێندراوە کە گەڵاڵەی کۆتایی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا جێگیر کردنی ٢٠٠ سەرباز لە باکووری ڕۆژهەڵاتی و ٢٠٠ سەرباز لە باشووری ڕۆژهەڵاتی سووریا دەبێت.

بەم پێیە درێژە کردنەوەی ماوەی کشانەوەی تەواوی سەربازانی ئەمریکی لە سووریا دەرفەتی زیاتر دەداتە ترامپ بۆ دانوستان لە گەڵ هاوپەیمانە ئەورووپییەکانی، چونکوو پێش لە ئەمە وڵاتانی ئەورووپی بە کشانەوەی تەواوی سەربازانی ئەمریکی لە سووریا دژایەتیان کردبوو.

ترامپ لە کۆتاییەکانی ساڵێ زایینی ڕابردوو ڕایگەیاند کە دەیەوێت هەموو هێزە ئەمریکییەکان لە سووریا بکشێنێتەوە. ئەو ڕاگەیاندنەی ترامپ بووە هۆی دژایەتی ناوخۆیی لە کۆشکی سپی و کشانەوەی وەزیری بەرگری، بەڵام لە کۆتاییدا برێک لە سەرچاوەکان لە کۆشکی سپی لە پێداچوونەوە لە کشانەوەی تەواوی هێزەکانی ئەمریکا لە سووریا هەواڵیان دا.

News Code 25836

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 1 =