عێراق  نابێتە خاڵی ململانێ/ شکست دانی داعش سەرکەوتنێکی عێراقیە

سه‌رۆك کۆماری عێراق دووپاتی کردەوە کە عێراق هه‌وڵده‌دات ڕۆڵێكی كاریگه‌ر بگێڕێت و ببێته‌ خاڵی به‌ یه‌كگه‌یشتن نه‌ك ململانێ.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەرھەم ساڵح لە‌ وته‌کەیدا له‌ لوتكه‌ی عه‌ره‌بی كه‌ له‌ تونس جە‌ختی كرده‌وه‌ كه‌ سه‌ركه‌وتنی سه‌ربازی به‌سه‌ر داعشدا ده‌ستكه‌وتێكی گه‌وره‌ و سه‌ركه‌وتنێكی عێراقیه‌ و ستایشی پشتیوانی و یارمه‌تی دۆستان و دراوسێكان و وڵاتانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی كرد.

بەرهەم ساڵح به‌ گرنگی زانی ئه‌و سه‌ركه‌وتنه‌ سه‌ربازییه‌ كاری به‌رده‌وامی به‌دوادابێت له‌ پێناوی چاره‌سه‌ركردنی ریشه‌یی و كۆتایی دیارده‌ی تیرۆر و توندڕه‌وی و ریشه‌كێشكردنی بیری لاده‌ر و دووباره‌ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی شاره‌ ئازادكراوه‌كان و گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان بۆ سه‌ر ماڵ و حاڵیا.

 هاوکات وتی: بنه‌مای سه‌ره‌كی له‌ په‌یوه‌ندییه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌كانی عێراق به‌ تایبه‌ت له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێ و ئیسلامی و عه‌ره‌بی بریتیه‌ له‌ كاری هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ هه‌مووان له‌ سه‌ر بنه‌مای به‌رژه‌وه‌ندی هاوبەشی گه‌لان و وڵاته‌كان.

سه‌رۆك كۆماری عێراق روونیكرده‌وه‌ كه‌ كلتوری هاوكێشه‌ی سفركردنه‌وه‌ له‌گه‌ڵ مامه‌ڵه‌ سیاسییه‌كانی نێوان وڵاتانی ناوچه‌كه‌دا هه‌لی زۆری بۆ كاری هاوبه‌ش‌ له‌ ده‌ستداوین و كاری هاوبه‌شی به‌رهه‌مدارانه‌ و چه‌سپاندنی كلتوری قازانجگه‌را بۆ هه‌موو لایه‌نه‌كان له‌سه‌ر بنەمای به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌ش هۆكارێكه‌ بۆ ره‌واندنه‌وه‌ی به‌دحاڵیبونی سیاسی و هاوکات ئاراسته‌كانی كاری سیاسی رێكده‌خاته‌وه‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندی ژیانێکی هاوبه‌ش و پێکەوە ژیان  به‌ ئاشتی و دڵنه‌وایی.

لە درێژەی وتەکیدا بەرھەم ساڵح دووپاتیكرده‌وه‌ كه‌ عێراق به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك بڕیاری لكاندنی جۆلان به‌ ئیسرائیله‌وه‌ ره‌ت ده‌كاته‌وه‌ و به‌ خاكێكی سوری داگیركراوی له‌ قه‌ڵه‌م ده‌دات.

 داواشی کرد بۆ كۆتایی هێنان به‌ نه‌هامه‌تی گه‌لی فه‌له‌ستین و به‌ جێهێنانی مافی ره‌وای له‌ دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی فه‌له‌ستینی له‌سه‌ر خاكه‌كه‌ی له‌ چوارچێوه‌ی شه‌رعیه‌تی نێوده‌وڵه‌تی و بڕیاره‌كانی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان.

سەبارەت بە کێشەکانی ناوچەکە سەرۆک کۆمار هه‌ڵوێستی عێراقی دووباره‌ كرده‌وه‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی سوریا و یه‌مه‌ن و لیبیا بۆ به‌هێزكردن و چه‌سپاندنی ئاسایش و ئاشتی و ئازادی بۆ ئه‌و وڵاتانه‌ و هه‌موو وڵاته‌كانی تر كه‌ یارمه‌تیده‌ره‌ بۆ له‌ ناوبردنی مۆڵگه‌كانی تیرۆر و توندڕه‌وی.

News Code 25833

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 1 =