کۆنگرەی ناودارانی کورد نیوەی دووهەمی جۆزەردان بەڕێوە دەچێت

پارێزگاری کوردستان لە ئامادەیی و ئیرادەی بەرز و تێکرایی نەتەوەیی بۆ بەڕێوەبردنی کۆنگرەی ناودارنی کورد هەواڵی دا و وتی: ئەو کۆنگرەیە نیوەی دووهەمی جۆزەردان بەڕێوە دەچێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەهمەن مورادنیا شەوی ڕابردوو (شەممە) لە دانیشتنی هاوئاهەنگیی کۆنگرەی ناودارانی کورد بە ئاماژە بەوەی کە ناساندنی کەسایەتیگەلی هۆگری ئێران و فەرهەنگی کوردی لە ئامانجە سەرەکییەکانی ئەم کۆنگرەیە، ڕایگەیاند: بڕیارمان وایە بە بەڕێوەبردنی ئەو کۆنگرەیە و فەرهەنگ و هونەری دەوڵەمەندی پارێزگا، کاریگەرییەکی ئیجابی لە ئاستی نەتەوەیی و ناوچەیی دابنێین.

مورادنیا لە درێژەدا جەختی لە هەوڵی شەورۆژی بۆ بەڕێوەچوونی کۆنگرەی ناودارانی کورد کرد و بیری هێنایەوە: کۆنگرە دەبێ لە کاتی دیاری کراویدا بەڕێوە بچێت و کەسایەتییە دیاری کراوەکان پەسندی هەمووان بن و بۆ ئەو مەبەستە پێویستە تەواو ناوەند و دەزگاگەلی هاوپەیوەند هاوکاریی چڕ و هەمەلایەنەیان پێکەوە هەبێ.

ناوبراو لە کۆتاییدا ڕاشیگەیاند: لە پێناو باشتر و کارامە بەڕێوەچوونی کۆنگرەی ناودارنی کورد، کاتی بەڕێوەچوونەکەی لە ٦ی گولانەوە دەخرێتە نیوەی دووهەمی مانگی جۆزەردانی ئەمساڵی هەتاوی.

News Code 25829

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 3 =