کێش هەڵگرێکی کورد شەش میدالیای زێڕی مسۆگەر کرد

عەلیڕەزا کاردانیان کێش هەڵگری کوردستانی توانی بە پاڵەوانێتی لە دوو ئاستی تەمەنی لاوان و گەورەساڵان لە کێبڕکێیەکانی کێش هەڵگری پاڵەوانێتی یانەکانی ڕۆژاوای ئاسیا شەش میدالیای زێڕی مسۆگەر کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە پێوەندییە گشتییەکانی ئیدارەی گشتی وەرزش و لاوانی کوردستان، عەلیڕەزا کاردانیان کێش هەڵگری کوردستانی کە بە مەبەستی بەشداری لە کێبڕکێیەکانی کێش هەڵگری یانەکانی ڕۆژاوای ئاسیا لە چوارچێوەی یانەی هێزی زەوینی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامی ئێران سەفەری عومانی کردبوو بە دەست خستنی پاڵەوانێتی کێشی ٧٣ کیلۆگرامی دوو ئاستی تەمەنی لاوان و گەورەساڵان بە کاری خۆی کۆتایی هێنا.

کێبڕکێیەکانی کێش هەڵگری پاڵەوانێتی یاسنەکانی ڕۆژاوای ئاسیا بە بەشداری وڵاتانی جیاوازی ئاسیایی بە میوانداری عومان بەڕێوە چوو و بەم پێیە، یانەی کێش هەڵگری هێزی زەوینی ئەرتەشی ئێران بە ١٠ کێش هەڵگر بە نوێنەرایەتی لە ئێران لە ئەو کێبڕکێگەلە بەشداری کرد.

عەلیڕەزا کاردانیان کێش هەڵگری خەڵکی قوروەش پاش دەست خستنی میدالیای جۆراوجۆری ناوخۆیی و تێپەڕاندنی ئوردووی هەڵبژاردەی نەتەوەیی بە نوێنەرایەتی لە پارێزگای کوردستان لە یانەی کێش هەڵگری هێزی زەوینی ئەرتەش لە ئەو کێبڕکێیانە بەشداری کرد.

کاردانیان لە کێشی ٧٣ کیلۆگرامی دوو ئاستی تەمەنی لاوان و گەورەساڵان توانی بە هەڵگرتنی کێشی ١٢٨ کیلۆگرام لە بەشی یەک جاری و هەڵگرتنی کێشی ١٥٨ کیلۆگرام لە بەشی دوو جاری لە ئاستی تەمەنی لاوان دوو نیشانی زێڕ و لە کۆی دوو بەشیشدا بە ٢٨٦ کیلۆگرام زێڕێکی دیکەشی بەدەست هێنا و بە هەژماری هەر ئەو کێشە لە ئاستی تەمەنی گەورەساڵان بە گشتی توانی شەش میدالیای زێڕ و پلەی پاڵەوانێتی ئەو کێشە مسۆگەر بکات.

کێبڕکێیەکانی کێش هەڵگری پاڵەوانێتی یانەکانی ڕۆژاوای ئاسیا بە ئامادە بوونی هەڵبژاردەی کێش هەڵگری هێزی زەوینی سوپای کۆماری ئیسلامی بە نوێنەرایەتی لە ئێران بە میوانداری مەسقەت پێتەختی وڵاتی عومان بەڕێوە چوو.

News Code 25823

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 2 =