هەڵبژاردنی چارەنووس سازی تورکیا دەستیپێکرد/ڕکابەری ۱۲ پارتی سیاسی

هەڵبژاردنی شارەوانییەکانی تورکیا بە بەشداریی زیاتر لە ۵۷ میلیۆن هاووڵاتی توکیایی دەستیپێکرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر،بەیانی ئەمڕۆ هەڵبژاردنی شارەوانییەکانی تورکیا لە ۲۰۰ هەزار بنکەی دەنگدان لە سەرانسەری ئەم وڵاتە دەستیپێکرد.

بڕیارە لەم دەنگدانەدا شارەوانەکانی ۳۰ گەورە شار، ۵۱ ناوەندی پارێزگا و ۹۲۲ شار هەڵبژێردرێن.
هەڵبژاردنی شارەوانییەکان لە لایەکی ترەوە پێگە و ئاستی پارتی دادو گەشە بە ڕێبەریی ئەردۆغان سەرۆک کۆماری ئێستای تورکیا نیشان دەدات.
دوازدە پارت لەوانه؛ دادوگەشە, جوڵەی نیشتمانی، کۆماری گەل، دیمۆکراتی گەلان، باش، سەعادەت، تورکیای سەربەخۆ, کۆمۆنیست تورکیا، یەکێتی گەورە, چەپی دیمۆکراتیک، دیمۆکراتیک و وەتەن بەربژاریان لەم هەڵبژاردنەدا هەیە.
هەڵبژاردنی شۆرا و شارەوانییەکان لە تورکیا پێنج ساڵ جارێک بەڕێوە دەچێت.

News Code 25821

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 6 =