ڕاسپاردەیی سەربازانی ئەمریکی لە عێراق سنووردارە

سەرۆک کۆماری عێراق جەختی کرد: ڕاسپاردەیی سەربازانی ئەمریکایی له وڵاتی عێراق دیاری کراوە و سنووردارە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر, بەرهەم ساڵح, سەرۆک کۆماری عێراق لە گفتوگۆ لەگەڵ ئەسۆشیتێدپرێس وتی: سەربازانی ئەمریکایی بۆ ڕاهێنانی هێزە عێراقییەکان بە ئامانجی شەڕ دژی داعش هاتوونەتە عێراق و بۆ کارێکی دیکە نییە.
وتیشی: بە ڕای من دژایەتی جدی بۆ بوونی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق لە ئارادا نییە.
زیادیشی کرد: سەرەڕای شکستی داعش لە سووریا بەڵام هێشتا هەڕەشەی داعش هەیە و ڕێککەوتن لە نێوان گرووپە عێراقییەکان هەیە بۆ هاوکاری نێوان عێراق و ئەمریکا و بڕیار نییە لە دۆخی ئیستادا لە پەرلەمان ئەم بابەتە بخرێتەڕوو.

ئەمە لە حاڵێکدایە کە هەندێ لە پەرلەمانتارانی عێراقی ڕایانگەیاندبوو ڕەش نووسی یاسایی سەبارەت بە کشانەوەی ئەمریکا لەم وڵاتەیان ئامادە کردووە

News Code 25819

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 2 =