بەری کردنی عێراق لە گەمارۆکانی ئێران درێژ بکرێتەوە

سەرۆکی پەرلەمانی عێراق داوای درێژ کردنەوەی بەری کردنی ئەو وڵاتە لە گەمارۆ سەپێندراوەکان لە لایەن ئەمریکاوە بۆ سەر ئێرانی کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە سومریە نیوز، موحەمەد حەلبووسی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە ڕەوتی سەفەری بۆ ئەمریکا جەختی کرد: هیوادارم بەری کردنی عێراق لە گەمارۆکانی ئەمریکا دژی ئێران درێژ بکرێتەوە.

ناوبراو لە درێژەدا زیادی کرد: هیوادارم تا ئەو کاتەی ککە عێراق بتوانێت لە باری ئابوورییەوە لە سەر پێی خۆی بوەستێت ئەو بەری کردنە درێژ بکرێتەوە.

حەلبووسی وتیشی: عێراق سەدا ٣٠ ی پێداویستی خۆی بە وزە هاوردە دەکات و بە سێ ساڵ کات بۆ سەربەخۆیی لە بواری بەرهەم هێنانی کارەبا پێویستی هەیە.

ناوبراو زیادی کرد: پاش ئەو سێ ساڵە ئەگەری هەیە عێراقێکی سەربەخۆ لە باری ئابووریمان هەبێت.

News Code 25817

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 14 =