هەماهەنگی بەغدا و دیمەشق بۆ شەڕ دژی تیرۆریزم لە سنوورە هاوبەشەکان

وەزیری دەرەوەی عێراق ڕایگەیاند کە بەغدا و دیمەشق لە بواری شەڕ دژی تیرۆریزم لە ناوچە سنوورییەکان بە تەواوەتی هەماهەنگیان هەیە و لە پێوەندی بەردەوامدان.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە کەناڵی سومریە نیوز، موحەمەد عەلی حەکیم وەزیری دەرەوەی عێراق لە هەماهەنگی تەواوی نێوان بەغدا و دیمەشق لە بواری شەڕ دژی تیرۆریزم لە ناوچە سنوورییەکان هەواڵی دا.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، ناوبراو لەم بارەوە وتی: بەغدا و دیمەشق لە بواری بەرەنگار بوونەوەی تیرۆریزم لە پێوەندی دان.

ناوبراو وتیشی: تیرۆریستەکانی داعش دوایین هەناسەکانی خۆیان لە ناوچە سنوورییەکان دەکێشن. هەست بە کردنەوەی ڕێڕەو لە نێوان سووریا و عێراق دەکرێت.

ئەو لە بەشێکی تر لە قسەکانی خۆی ئاماژەی دایە سەر پرسی گوڵان و وتی: لە کۆبوونەوەی کۆمکاری عەرەب لە تونس سەبارەت بە بڕیاری ترامپ دژی گوڵان قسە دەکرێت و گەڵاڵەیەکی عەرەبی هاوبەش لەم بارەوە پەسەند دەکرێت.

News Code 25813

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 6 =