"فڕینی ماسییەکان" گەیشتە فێستیڤاڵی هۆستۆنی ئەمریکا

کورتە فیلمی "فڕینی ماسییەکان" لە دەرهێنانی محەمەد تۆریوریان بەشداری پەنجاودووهەمین فێستیڤاڵی فیلمی هۆستۆنی ئەمریکا دەبێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە پەیوەندییە گشتییەکانی ئیدارە گشتیی فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامی کوردستان، فڕینی ماسییەکان لە دەرهێنانی محەمەد تۆریوریان بە نوێنەرایەتی ئێران بەشداری پەنجاودووهەمین فێستیڤاڵی فیلمی هۆستۆنی ئەمریکا وەک یەکێک لە گرنگترین و کۆنترین فێستیڤاڵە سەربەخۆکانی جیهان دەبێت.

ئەو فیلمە بەسەرهاتی مامۆستای نوێی گوندە کە ئاگاداری شوێنی سووتانی سیگار بە سەر دەستی تاقە کچی قوتابی و بێدەنگی کلاسەکەی دەبێت.

ئاکۆ زەند کەریمی (سناریست)، یەحیا زاهیدی پوور (فیلم هەڵگر)، سۆران فەهیم (تۆمارکەر و دەنگ‌دانەر) و ئەرەستوو مەفاخری (دەنگ‌هەڵگر) بەشێکن لە ستافی کاریی فیلمی "فڕینی ماسییەکان".

هەروەها کورش شاهۆنە، فەردین قادری، شیما مەلایی، ئەکرەم دەروێشی وەک ئەکتەر لەو فیلمەدا ڕۆڵ دەگێڕن و بەرهەم هێنانی فیلەکە لە ئەستۆی محەمەد تۆریوریان و ئەنجومەنی سینەمای گەنجانی کوردستانە.

پەنجاودووهەمین خولی فێستیڤاڵی فیلمی هۆستۆنی ئەمریکا لە رۆژانی ٥ تا ١٤ی ئاڤریل لە ویلایەتی تێگزاسی ئەمریکا بەڕێوە دەچێت.

News Code 25811

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 11 =