پەیامی گرینگی سەلاحەدین دەمیرتاش بۆ لایەنگرانی هەدەپە

هاوسەرۆكی پێشووی هەدەپە داوای لە لایەنگرانی حزبەکەی کرد بڕۆنە سەر سندووقەکانی دەنگدانی هەڵبژاردنی شارەوانییەکانی تورکیا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەلاحەدین دەمیرتاش لە هەژماری خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر نوسیویەتی: "ڕۆژی یەکشەممە سەندوقەکانی دەنگدان بەڕوی دەنگدەراندا دەکرێتەوە، داواتان لێدەکەم كاتێك دەچن بۆ سەر سەندوقەکانی دەنگدان جیاوازییە سیاسیەکانتان لەبیربکەن".

ئەوەشی نووسیوە:"بۆ داهاتویەکی باشتر، داوا لە تەواوی دەنگدەران دەکەم کە هاوکاری و پشتگیری لە ستراتیژی هەڵبژاردنەکانی هەدەپە بکەن."

هاوسەرۆكی پێشوی هەدەپە كە ئێستا لە ژوری زیندانی ئەدرنایە دەڵێت: "داوا دەكەم بچنە سەر سندوقەكانی دەنگدان، ئەوە ئێوەن کە چارەنووسی هەڵبژاردنەکان دیاریدەكەن".

News Code 25809

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 6 =