هەر چی کرنۆش بۆ ئەمریکا و ئیسرائیل دەبەن، وڵاتەکانتان دەدزن

محەمەد جەواد زەریف لە پەیامێکی تویتەریدا ڕوو لە وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی نووسی: هەر چەندەی کرنۆش بۆ ئەمریکا و ئیسرائیل دەبەن، ئەوان لە بەرامبەردا وڵاتەکانتان دەدزن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە پەیامێکی تویتەریدا کاردانەوەی بە بڕیاری ئەم دواییەی دۆناڵد ترامپی سەرۆک کۆماری ئەمریکا سەبارەت بە فەرمی ناسینی دەسەڵاتی ڕژیمی زایۆنی بە سەر بەرزاییەکانی گوڵان نیشاندا.

ناوبراو لە پەیامەکەیدا نووسی: ڕاگەیاندنی نایاسایی بڕیاری داگیرکرانی بەرزاییەکانی گوڵان لە لایەن ترامپ، ساڵێک پاش ڕاگەیاندنی هەڵوێستی هاوشێوەی هەمبەر بە قودسی داگیرکراوە، بیرهێنەرەوەی هوشیارێکە بۆ برایانی عەرەب و موسڵمانی ئێمە؛ ئەوەی کە ئەمریکا و ئیسرائیل هەرچەندی دەستیان بۆ لای ئێوە درێژ دەکەنەوە، هەر بەو ئەندازەیە کە کڕنۆشیان بۆ دەبەن، ئەوان وڵاتانی ئێوە دەدزن.

شایانی باسە، ماوەیەک لەوە پێش دۆناڵد ترامپی سەرۆک کۆماری ئەمریکا ڕایگەیاندبوو کە کاتی ئەوە گەیشتووە سەروەریی ئیسرائیل بە سەر بەرزاییەکانی گوڵان بە فەرمی بناسرێت.

ئەو بڕیارەی ئەمریکا کاردانەوەیەکی زۆری لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی بە دواوە بووە.

بەرزاییەکانی گوڵانی داگیرکراو بەشێکە لە پارێزگای قەنیترەی سووریا کە ڕژیمی زایۆنی ساڵی ١٩٦٧ و لە میانەی شەڕی ٦ رۆژەدا داگیری کرد و لە ساڵی ١٩٨٢ وەک بەشێک لە سەرزەوینی خۆی ڕایگەیاند.

ئەوە لە کاتێکدایە کە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان و ئەنجومەنی ئاسایشی ئەو ئیدعای ڕژیمی زایۆنی ڕەت دەکەنەوە و بەردەوام لە بڕیارنامەگەلی خۆیاندا گوڵان وەک بەشێک لە خاکی سووریا دەیهێننە ئەژمار و وەک ناوچەیەکی داگیرکراو ناوی لێ دەبەن.

News Code 25808

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 9 =