ئیسرائیل بە هەموو شێوەیەک یارمەتی تیرۆریستان لە سووریا دەدات

نوێنەری ئێران لە ڕێکخراوەی نەتەوەیەکگرتووەکان  تیرۆریزمی بە مەترسیەکی جیهانی ناوبرد و جەختی کرد کە بەرەنگاریی ئیسرائیل پێویستی بە رێگاچارەیەکی گشتگیر و هەمەلایەنە هەیە.

 بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئێسحاق ئال حەبیب لە کۆبوونەوەی شۆرای ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان لەبارەی بەرەنگاریی لەگەڵ دابین کردنی دارایی تیرۆریزم وتی: بۆ گەیشتن بە ڕێگاچارەیەکی گشتگیر، بەرگیری لە دابین کردنی دارایی تیرۆریزم زەروورییە.

  ئال حەبیب وێڕای ئاماژە بە شەهید بوونی زیاتر لە ۱۷۰۰۰ ئێرانی لە ئەنجامی هێرشە تیرۆریستیەکان، رایگەیاند کە ئێران بە هەموو تواناوە بەرەنگاریی تیرۆریزم دەبێتەوە.

 ئەو بە ئاماژە بە ناردنی ڕێژەیەکی زۆر دۆلاری نەوتی بۆ داعش و دیکەی گرووپە تیرۆریستییەکان و داهاتەکانی ئەم گرووپە لە فڕۆشتنی نەوت و دزینی ئاسەوارە کۆنینەکانی سووریا و عێراق لە ساڵانی رابردوو، وتی: ئەمانە نیشان دەدات کە هەندێ وڵاتان ورەی سیاسیان نییە و پارە بۆ تیرۆریزم دابین دەکەن.

 نوێنەری ئێران لە نەتەوەیەکگرتووەکان وتی: ئەگەر داگیرکاری بیانی بەردەوام بێت، داگیر کەران دەست لە هاوپەیمانی لەگەڵ تیرۆریستان هەڵناگرن هەر بەو شێوەی کە ئێستا ئیسرائیلییەکان بە شێوازی جۆراوجۆر یارمەتی تیرۆریستان لە سووریا دەدەن.

News Code 25805

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 3 =