داخوازیی ئەمریکا بۆ بلۆکە کردنی داراییەکانی ئێران لە لۆگزامبۆرگ ڕەت کرایەوە

دادگەیەک لە لۆگزامبۆرگ داخوازیی ئەمریکا بۆزەوتکردن و دەست بەسەردا گرتنی دارایی ١.٦ ملیارد دۆلاریی کۆماری ئیسلامی ئێران و تەرخاندانی بە بە جێ‌ماوانی ڕووداوی تیرۆریستیی ١١ی سێپتامبری ڕەت کردەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە ڕۆیطیرز، پاش دوو ساڵ کێشمەکێش و ململانێ، دادگەیەک لە لۆگزامبۆرگ داخوازیی ئەمریکا بۆ زەوتکردن و دەست بەسەرداگرتنی دارایی ١.٦ ملیارد دۆلاریی کۆماری ئیسلامی ئێران و تەرخاندانی بۆ بە جێ‌ماوانی ڕووداوی تیرۆریستیی ١١ی سێپتامبری ڕەت کردەوە.

دادگەی لۆگزامبۆرگ حوکمی دادگەی ئەمریکیی بۆ زەوتکردنی داراییەکانی ئێران لە لۆگزامبۆرگی بە پێچەوانەی یاساگەلی نێودەوڵەتی هەڵسەنگاند و ڕەوتی کردەوە.

پاش سکاڵای تاقمێک لە بە جێ ماوانی ڕووداوە تیرۆریستییەکەی ١١ی سێپتامبر لە ئێران بۆ وەرگرتنی غەرامە، دادگەیەک لە نیۆیۆرک لە ساڵی ٢٠١٢، حوکمی وەرگرتنی ٧.٥ ملیارد دۆلار غەرامەی بۆ بنەماڵە و بە جێ ماوانی قوربانیانی هێرش بۆ سەر ناوەندی بازرگانی نیۆیۆرک و پێنتاگۆن، بە سەر ئێراندا داسەپاند.

ئێران بە بێ ئامادە بوون لەو دادگەیە، حوکمەی دادگەی نیۆیۆرکی بە نایاسایی زانی و هەر جۆرە پەیوەندییەکی لە گەڵ ئەلقاعیدە و هێرشەکانی ١١ی سێپتامبر ڕەت کردەوە. بەڵام بەوەشەوە ١.٦ ملیارد دۆلار لە داراییەکانی ئێران لە لای کۆمپانیاییەکانی گواستنەوەی دراوی لۆگزامبۆرگی بە ناوی "کلیێراستریم" لە لایەن دەولەتی ئەمریکا زەوت کرا.

News Code 25803

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 16 =