کاردانەوەی موقتەدا سەدر بە بڕیاری ترامپ لەبارەی بەرزاییەکانی گوڵان

موقتەدا سەدر لە ناڕەزایەتی بە بەفەرمی ناسرانی دەسەڵاتی ڕژیمی زایۆنی بە سەر بەرزاییەکانی گوڵان لە لایەن ئەمریکاوە، خوازیاری ئیدانە کردنی ئەو کارە و دژایەتی کردنی بوو.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە ماڵپەڕی هەواڵی "الاباء"ی عێراق، نووسینگەی موقتەدا سەدر بە دەرکردنی بەیاننامەیەک جەختی کرد کە ترامپ دەیەوێ بە داسەپاندنی نەخشەی نوێ بە سەر ناوچەدا، بەرەوڕووی کاری کراوەمان بکات.

لەو بەیاننامەیەدا هاتووە: دەسەڵاتی داگیرکاری و کۆڵۆنیالی جیهانی پاش بە فەرمی ناسرانی قودس وک پایتەختی ئیسرائیل، داپەڕێکی نوێی گرتۆتە بەر و ئەویش بە فەرمی ناسرانی دەسەڵاتی ئیسرائیل بە سەر بەرزاییەکانی گوڵان وەک بەشێکی دابڕاوەی خاکی سووریایە.

ناوبراو ئامانج لەو کارەی داڕشتنی نەخشەیەکی نوێ بۆ رۆژهەڵاتی ناڤین زانی و وتی: ترامپ دەیەوێ ناوچە بەرەوڕووی کاری ئەنجام دراوە بکات.

لە درێژەی بەیاننامەکەدا هاتووشە: رێبەری ڕەوتی سەدر ئەو جۆرە داپەڕانە کە بە پێچەوانەی بڕیارنامەگەلی ئەنجومەنی ئاسایش و ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان و ڕێکخراوەگەلی دیکەی جیهانییە، ئیدانە دەکات و داوا لە هەموو دەکات کە بۆ پاراستنی مافەکان و یارمەتی گەیاندن بە خەڵکی چەوساوە، هەمبەر بەو کارە بوەستن.

پاش بە فەرمی ناسرانی دەسەڵاتی ڕژیمی زایۆپنی بە سەر بەرزاییەکانی گوڵان لە لایەن ترامپی سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە رۆژی دووشەممەی ڕابردوو، وڵاتانێکی زۆری جیهانی و لەوان وڵاتانی ئەورووپی ئەو کارەیان بە پێشێل کردنی ئاشکرای یاساگەلی نێودەوڵەتی زانی و ئیدانەیان کرد.

News Code 25801

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 7 =