وەرزشوانە کوردستانیەکان دوو نیشانی زێڕ و زیوی ڕاکردنیان بردەوە

میلاد سەیار و سەهەند توانایی دوو وەرزشوانی بواری ڕاکردنی کوردستانی لە کێبڕکێیەکانی ڕاکردنی هەڵبژاردنی هەڵبژاردەی نەتەوەیی گەورەساڵانی ئێران کە بە میوانداری تاران بەڕێوە چوو دوو نیشانی زێڕ و زیویان بەدەست هێنا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە پێوەندییە گشتییەکانی ئیدارەی گشتی وەرزش و لاوانی پارێزگای کوردستان، کێبڕکێیەکانی ڕاکردنی هەڵبژاردەی نەتەوەیی گەورەساڵانی ئێران بە مەبەستی هەڵبژاردنی کەسە بواوەکان بۆ یاری لە کێبڕکێیەکانی پاڵەوانێتی ئاسیا بە میوانداری تاران بەڕێوە چوو.

یانەی کوردستان بە دوو نوێنەر و بە سەرپەرشتی و ڕاهێنەری سایە میرسادقی لە ئەو کێبڕکێیانە ئامادە بوون و توانی لە کێبڕکێی ١١٠ مەتر و ٤٠٠ مەتر دوو نیشانی زێڕ و زیو مسۆگەر بکەن.

لە ئاکامی تاکەیی مادەی ١١٠ مەتری بە لەمپەر میلاد سەیار وەرزشوانی خاوەن میدلایای کوردستانی توانی بە تۆمار کردنی کاتی ١٤.١٥ پلەی یەکەم و نیشانی زێری دەست خست و لە مادەی ٤٠٠ مەتر یش سەهەند توانایی بە کاتی ٤٨.٤٥ پلەی دووهەمی دەست خست و نیشانی زیوی بەدەست هێنا.

شیاوی باسە کێبڕکێیەکانی ڕاکردنی پاڵەوانی ئاسیا مانگی گوڵانی ئەمساڵ بە میوانداری دۆحەی قەتەر بەڕێوە دەچێت.

News Code 25798

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 3 =