سەردەمی زۆربێژی ئەمریکا کۆتایی هاتووە

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە وتی: سەردەمی تاک لایەنی و زۆربێژی ئەمریکا بە سەر وڵاتانی تر و لە ژێر ناوی جیاواز و گەڵاڵەی تۆمەتی بێ بنەما کۆتایی هاتووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەهرام قاسمی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە لە وەڵامی پرسیاری هەواڵنێران سەبارەت بە دەنگی دادگای لوکزامبۆرگ لە سەر بەردانی ١/٧ ملیار دۆلار لە داراییەکانی بانکی ناوەندی وتی: بە سکاڵای بانکی ناوەندی و هەوڵی زۆر لە ئاستی نەتەوەیی و هاوکاری بانکی ناوەندی، وەزارەتی دەرەوە، جێگری مافی سەرۆک کۆماری و ناوەندی مافی سەرۆک کۆماری، بۆ بەدی هێنانی مافی نەتەوەی ئێران، ئەو سەرکەوتنە بە دەست هات.

وتیشی: بێ گومان سەردەمی تاک لایەنی و زۆربێژی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بەرانبەر وڵاتانی تر و لە ژێر ناوی جیاواز و گەڵاڵەی تۆمەتی بێ بنەما کۆتایی هاتووە و ئەو دەنگە لە ئەم قۆناغە نیشانی دەدات کە هێشتا لە کۆمەڵگەی جیهانی، بنکەگەلێک بە ڕوانگەی سەربەخۆوە دەتوانن بوونیان هەبێت.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە بە جەخت لە سەر دەوری گرینگی هاوکاری چەندین دامودەزگای ناوخۆیی لە ئەو سەرکەوتنە وتی: بە هاوزمانی و هاودڵی هەرچی زیاتری دەوڵەت و تەواوی ڕێکخراو و بنکەکانی ئێران و بە پشتیوانی خەڵک و کەڵک وەرگرتن لە ئامێری مافی و کەڵک وەرگرتن لە مافزانە لێزانەکانی ئێران، لە پاڵ دیپلۆماسی، لە تەواوی بوارە مافییەکان و بە تەواوی توان بۆ بەدی هێنانی مافی نەتەوەیی ئێران هەوڵ دەدەین و ویلایەتە یەکگرتووەکان کە تا ئێستا شکستی بەدرەوامی لە شوێنە جیاوازەکانی ماف و سیاسی لە بەرانبەر ئێران چێشتووە، بە ئیرادەی دەوڵەت و نەتەوەی ئێران لەمەو بەدواش کشانەوە و شکستی زیاتریان دەبینین و ئێرانییەکان بە وشیاری و ئەزموونی خۆیان، تەواوی پیلانەکانی ئەو وڵاتە پووچەڵ دەکاتەوە.

News Code 25797

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 0 =