ستراتێژی تایبەتی ئەبووبەکر بەغدادی بۆ خۆشاردنەوە

سەرکردەی ڕێکخراوەی تیرۆریستی داعش بە ستراتێژی وریایی تەکنۆلۆژی خۆی لە ئاشکرابوون بۆ دەزگا هەواڵگرییەکان دەپارێزێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕۆژنامەى واڵستریت ژۆرناڵی ئەمریکی بڵاویکردەوە؛ لە دواى لاوازبوون و کۆنترۆڵکردنی زۆربەى ناوچەکانی داعش لە عێراق و سووریا، ئەبووبەکر بەغدادی سەرۆکى داعش پشتدەبەستێت بە "ستراتیژى وریایی تەکنۆلۆژی" بۆ ئەوەى خۆی لە چاوی دەزگا هەواڵگرییەکان بشارێتەوە.

راشگەیێندراوە کە بەغدادی بە تەواوی لە بەکارهێنانی تەکنۆلۆژیا و هۆکارەکانی پەیوەندیکردن دوورکەوتووەتەوە و کارەکانیشی لە ڕێگەى چەند کەسێکى نزیکییەوە دەکات و  ڕێگە نادەن هیچ ئامێرێک بەکاربهێنێت.

ئەوەشی باسکردووە کە بەغدادی هەوڵ دەدات بە تەواوەتی خۆی لە چاو دەزگا هەواڵگرییە ناوچەیی و جیهانییەکان بشارێتەوە.

ئەوەش خراوەتەڕوو کە لەکاتی جووڵەکانیدا یەک ئۆتۆمبێلی سادە بەکاردێنێت و پاسەوانی زۆری لەگەڵ نابێت، بۆئەوەى هەستی پێ نەکرێت.

ئەمەش لەکاتێکدایە کە ئەبووبەکر بەغدادی سەرۆکی داعش لە ماوەى چوار ساڵی ڕابردوودا تەنیا لەکاتى گرتنى شاری موسڵدا لە مزگەوتى نوری ئەو شارە دەرکەوت و دامەزراندنی "دەوڵەتی خەلافەتی" ڕاگەیاند.

News Code 25796

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 7 =