پێکرانی فەرماندەیەکی باڵای پەکەکە لە قەندیل

لە ئۆپەراسیۆنی هاوبەشی دەزگای هەواڵگریی تورکیا (میت) و سوپای توركیادا لە قەندیل، رەزا ئاڵتون لە سەرکردە باڵاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) پێکرا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئانادوڵۆ, بەپێی ئەو زانیاریانەی کە لە سەرچاوە ئەمنیەکانەوە بڵاوبووەتەوە لە ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشی میت و سوپای تورکیادا، ئەمڕۆ چوارشەمە ۷ی خاکەلێوە، رەزا ئاڵتون كە یەكێكە لە نزیكترین پیاوەكانی سەردەستەی پەكەكە، جەمیل بایك لەگەڵ ژمارەیەكی دیكەدا لە ئۆپەراسیۆنێکی ئاسمانیدا بۆسەر قەندیل کراونەتە ئامانج.

ئانادڵۆ نووسی: لە  ئەنجامی ئۆپەراسیۆنەکەدا، ژمارەیەک لە ئەندامانی باڵای رێکخراوەکە کە هەریەک لە بەناو بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی رێکخراوی تیرۆریستیی پەکەکە، میکایل ئۆزدەمیر، کە نازناوی "ناودار"ە، بەناو گوتەبێژی پەکەکە، ئەمروڵڵا دورسون کە نازناوی "سەرهات ڤارتۆ"یە و بەناو بەرپرسی ناوچەی قەندیلی رێکخراوەکە، عەلی ئاکتاش-یان لەنێودایە کە نازناوی "سینان سۆر"ە لە چالاکی خراون.

ڕاشگەیێندراوە کە لە ئاكامی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ ژماره‌یه‌ك ئه‌ندامی پله‌به‌رزی پەکەکە له‌ چالاكی خران كه‌ هه‌ماهه‌نگیكه‌ری په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی په‌كه‌كه‌ بوونە.
 هێشتا پەکەکه هیچ کاردانەکەیەکی بەم هەواڵە نە بووە.

News Code 25792

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 1 =