کوردەکانی سووریا دوای ئەوەی بڕیاریان دا بە دواخستنی سیستەمی فیدڕاڵی لە ناوچە کوردنشینەکانی ئەو وڵاتە، پێشنیاریان دا بە دامەزراندنی هەرێمی باكووری سووریا.

بە راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرچاوەیەكی بەشدار لە كۆبوونەوەی ئامادەكاری بۆ ڕاگەیاندنی فیدراڵی لە کوردستانی سووریا لە شارۆچكەی رمێلان بە  ناوەندی هەواڵی ئازادی ڕاگەیاندووە کە لەبەر چ هۆکارێک بڕیاری فیدڕاڵیزم دواکەوتووە.

 ئەو سەرچاوە ڕایگەیاندووە کە هێزە عەرەبییەكانی بەشدار بووی كۆبوونەوەكە پێكهاتوو لە هێزی سووریای دیموكرات و عەشیرەتە عەرەبەكانی سووریا، ناڕەزایەتیی خۆیان دەربڕی لە بەكارهێنانی وشەی "كوردستان" یان "ڕۆژئاوا" لە ناسنامەی هەرێمەكە.

ڕاشیگەیاند کە ئەوان "پێداگرییان كرد لەسەر ناساندنی ئەو هەرێمە وەك ئیدارەی زاتیی باكووری كۆماری عەرەبیی سووری."

 وەك سەرچاوەكە باسی كردووە "پێشنیاری نوێنەرانی پەیەدە لە كۆبوونەوەی رمێلان بۆ ناساندنی هەرێمەكە وەك هەرێمی فیدراڵیی باكووری سووریا لەلایەن نوێنەرانی عەرەبی سوورییەوە ڕەتكرایەوە و كەسایەتییانی كریستیانی سووریای بەشدار لە كۆبوونەوەكەش پاڵپشتیی خۆیان بۆ بڕیاری عەرەبەكان ڕاگەیاند.

News Code 2579

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 0 =