داخوازی سووریا لە ئەنجومەنی ئاسایش بۆ کۆبوونەوەی بەپەلە سەبارەت بە گوڵان

سووریا داوای لە سەرۆکی ئەنجومەنی ئاسایش کرد تا رێکەوتێک بۆ بەڕێوە بردنی کۆبوونەوەی بەپەلە لە سەر بەرزاییەکانی گوڵان و هەوڵی دوژمنکارانەی ئەم دواییەی ئەمریکا دژی ئەو ناوچە دیاری بکات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لێژنەی سووریا لە نەتەوە یەکگرتوووەکان داوای لە ئەنجومەنی ئاسایش کرد تا ڕێکەوتێک بۆ بەڕێوە بردنی کۆبوونەوەی بەپەلە بە مەبەستی لێکدانەوەی دۆخی بەرزاییەکانی هوڵان و هەوڵی دوژمنانەی ئەمریکا دژی ئەو ناوچە بە  قازانجی ئیسرائیل دیاری بکات.

شیاوی باسە دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە میانەی دیداری ئەم دواییەی خۆی لە گەڵ بنیامین نتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیرسائیل بە شێوەی فەرمی دەسەڵاتی درۆیی ئەو رژێمە لە سەر بەرزاییەکانی گوڵانی سووریای واژۆ کرد.

News Code 25789

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 1 =