یەکەم کاروانی یارمەتی خەڵکی کوردستان گەیشتە ناوچە لافاو لێدراوانی باکووری ئێران

کارگێڕی مانگی سووری پارێزگای کوردستان لە ناردنی یەکەم کاروانی یارمەتی خەڵکی ئەو پارێزگا بۆ ناوچە لافاو لێدراوەکانی پارێزگای گوڵستان هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، موحەمەد باقر موحەمەدی دوانیوەڕۆی دوێنێ لە پەراوێزی ناردنی یەکەم کاراونی یارمەتی خەڵکی وکردستان بۆ ناوچە لافاو لێدراوەکانی گوڵستان، وتی: دوابەدوای بانگەوازی مانگی سوور بۆ کۆ کردنەوەی یارمەتی خەڵک بۆ خەڵکی ناوچە سێڵاو لێدوارەکانی باکووری ئێران، ئەو پرسە لە گەڵ پێشوازی بەربڵاوی چینە جیاوازەکانی خەڵک، خێرخوازەکان و کۆمپانیاکانی پارێزگای کوردستان بەرەوڕوو بوەوە.

کارگێڕی مانگی سووری کوردستان بڕی ڕیاڵی یارمەتییەکانی ئەو کۆمپانیا سەرمایەدانەرییەی زیاتر لە ٤٠٠ ملیۆن ڕیاڵ ڕاگەیاند و بە دەسخۆشی لە کارگێڕی کۆمپانیا و کاری خێرخوازانەی ناوبراو لە درێژەی یارمەتی بە هاووڵاتییە گوڵستانییەکان، وتی: مانگی سوور بە شێوەی جیاواز خەریکی کۆ کردنەوەی یارمەتی خەڵکی بە هەموو هاووڵاتیانی خەڵکی گوڵستانە.

News Code 25787

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 0 =