بەڕێوەبەرایەتی قەیران لە کوردستان کەوتە حاڵەتی ئامادەباشی

 هاوکات لەگەڵ هاتنی شەپۆلێکی باران بارین و بەفری قورس بۆ هەندێ ناوچەی ئێران، ئەرکانی بەڕێوەبەرایەتی قەیران لە کوردستان کەوتە حاڵەتی ئامادەباشی تەواو.

بە ڕاپۆرتی هەواڵنێری مێهر، ئیدارەی کەش ناسی کوردستان پێش بینی کرد باران بارینی بەخوڕ و بەفر و کڕێوە ئەمڕۆ و سبەینێ لە پارێزگای کوردستان بەردەوام بێت و زۆربەی ناوچەکانیش بگرێتەوە.

ئەرکانی بەرێوەبەرایەتی قەیران لە کوردستان بە هۆی ئەو پێش بینیە و ئەگەری هەستانی لافاو لە هەندێ ناوچەی پارێزگا، کەوتە حاڵەتی ئامادەباشی.

 ڕۆژی ڕابردوو باران بارینی بەخوڕ بووە هۆی هەستانەوەی لێڵاو لە شەقامەکانی سنە، سەقز و مەریوان و بۆ چەند کاتژمێرێک هاتوچووی خەڵک و ئۆتۆمبێلەکانی تووشی کێشە کرد.

شیاوی ئاماژەیە لە ڕۆژانی ڕابردوودا لافاو لە باکوور و ناوەندی و ڕۆژاوای ئێران چەندین کوژراو وبرینداری بەدواوە بووە و خەساری زۆری لێکەوتووەتەوە.

News Code 25774

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 17 =