کوردستان میوانداری فێستیڤاڵی مۆسیقای کوردی/ کێبڕکێی ٥٧ هونەرمەند لە سەرانسەری ئێران

بەرپرسی گشتی فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامی کوردستان لە بەڕێوە چوونی هەفتەمین فێستیڤاڵی مۆسیقای کوردی لە سنە هەواڵی دا و وتی: ئەو فێستیڤاڵە لە دوو بەشی کێبڕکێ و پەراوێزی لە ڕۆژی دووشەممە پێنجەم تا هەشتی خاکەلێوە بەڕێوە دەچێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە پێوەندییە گشتییەکانی ئیدارەی گشتی فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامی کوردستان، جەلال قەلعە شێخانی ئەمڕۆ لە کۆبوونەوەی هەماهەنگی بەرێوە چوونی هەفتەمین فێستیڤاڵی مۆسیقای کوردی لە سنە ئاشكرای کرد: ئەو فێستیڤاڵە بە مەبەستی دروست کردنی بەستێنی لەبار بۆ پەرەپێدان بە گەنجینەی بەنرخی مۆسیقای کوردی و بەرز ڕاگرنی هەوڵی هونەرمەندانی بواری مۆسیقا بەڕێوە دەچێت.

ناوبراو بە وتنی ئەوەی کە ئەو فێستیڤاڵە لە ٢ بەشی کێبڕکێ و پەراوێزی بەڕێوە دەچێت، زیادی کرد: بەشی کێبڕکێ بریتیە لە ئاواز و لێژەنی و بەشی پەراوێزی بریتیە لە بەرێوە چوونی گرووپە مۆسیقاییەکانە کە لە دووشەممە پێنجەمی خاکەلێوە تا ٨ ی خاکەلێوە ی ٩٨ لە سنە بەرێوە دەچێت.

بەرپرسی گشتی فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامی کوردستان بە وتنی ئەوەی کە ٩٣ ئاسەوار نێردرایە دەبیرخانەی فێستیڤاڵ، وتی: پاش خوێندنەوەی ئاسەوارەکان لە بەشی کۆتایی و کێبڕکێی حەوتەمین فێستیڤاڵی مۆسیقای کوردی ٥٧ کەس گەیشتنە بەشی کۆتایی ئەو فێستیڤاڵە کە لە بەشی تەک ژەنی، سازی تەنبوور، سازی تونبەک و سازی دیوان پێکەوە کێبڕکێیەکان دا.

ناوبراو بە ئاماژە بە شوێنی بەرێوە چوونی ئەو فێستیڤاڵە وتی: بەشی کێبڕکێی فێستیڤاڵ لە کۆگای فەجر و بەشی پەراویزی بریتیە لە سازژەنی گرووپە هونەرییەکان لە کۆگای ئیمام خومەینی سنە بەرێوە دەچێت.

News Code 25771

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 7 =