هێرشی مووشەکی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەزە

لەوەڵامی هێرشە مووشەکییەکەی کەرتی غەزە بۆ سەر تێلاڤیڤ، ئێوارەی ئەمڕۆ ئیسرائیل کەرتی غەزەی مووشەک بارانکردەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، چەند کاتژمێرێک پاش هاویشتنی مووشەکێک لەکەرتی غەزەوە بۆ باکووری تێلاڤیڤ سوپای ئیسرائیل هێرشی کردەوە سەر کەرتی غەزە.

بەیانی ئەمڕۆ لە غەزەوە مووشەک بەرەو تێلاڤیڤ هاویشترا و بەو هۆیەوە 7 کەس بریندار بوون.

بنیامین نتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل کە لە ئەمریکابوو و سەفەرەکەی بە نیوەچڵی کۆتایی پێهێناوە وتی: وەڵامێکی توندی هێرشە مووشەکییەکەی کەرتی غەزە دەدەینەوە.

News Code 25769

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 1 =