کارمان لە گەڵ ئێران تازە دەستی پێکردووە

نوێنەری تایبەتی ئەمریکا لە کاروباری ئێران پاگەندەی کرد لە درێژەی گوشارەکانی سەر ئێران، داهاتتی نەوتی ئەو وڵاتە کراوەتە ئامانج و ئەمە تازە دەستپێکی کارەکەیە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، برایان هۆک نوێنەری تایبەتی ئەمریکا لە کاروباری ئێران لە یەکەم ڕۆژی کۆبوونەوەی ساڵانەی لابی زایۆنی" ئاپیک"، جارێکی تر دژی ئێران هەڵوێستی گرت.

ناوبراو لە شرۆڤەت کارەکەی واشنتۆن بۆ زیاترین گوشار لە سەر ئێران، پاگەندەی کرد: گەمارۆ داراییەکان و فرۆشی نەوتی ئێران چڕتر دەبێتەوە.

هۆک هەروەها پاگەندەی کرد کە ئەمریکا دەیەوێت بە گوشاری گەمارۆی نەوتی ڕێگری بکات لە دابین کردنی دارایی کارە ئاژاوەگێڕانەکانی ئێران.

ناوبراو لە درێژەی پاگەندەکانی خۆی زیادی کرد: ئەمریکا لە چوارچێوەی زیاترین گوشاری ئابووری کە لە مێژوو بێ وێنەیە، داهاتی نەوتی ئێرانی کردووەتە ئامانج. ئێرانییەکان بیریان لە ئەو ئاسەتە گەمارۆیانە کردووەتەوە و ئەمە تازە دەستپێکی کارەکەیە.

شیاوی باسە دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە مانگی مەی ساڵێ ڕابردووی زایینی، لە کارێکی تاک لایەنەدا لە بەرجام چووە دەرەوە و هەواڵی لە گەڕانەوەی گەمارۆ دژە ئێرانییەکان دا.

News Code 25764

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 6 =