کاردانەوەی تورکیا بە بڕیاری ئەمریکا سەبارەت بە بەرزاییەکانی گوڵان

بڕیاری دەوڵەتی ئەمریکا بۆ بە فەرمی ناسینی سەروەریی ڕژیمی زایۆنی بە سەر بەرزاییەکانی گوڵان، کاردانەوەی سەرۆک کۆماری تورکیای بە دواوە بوو.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە هەواڵدەریی ڕۆیتێرز، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا لە کاردانەوە بە فەرمی ناسرانی سەروەریی ڕژیمی زایۆنی بە سەر بەرزاییەکانی گوڵان لە لایەن ئەمریکاوە وتی: تورکیا ئەو پرسە دەباتە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان.

شایانی باسە، ماوەیەک لەوە پێش دۆناڵد ترامپی سەرۆک کۆماری ئەمریکا ڕایگەیاندبوو کە کاتی ئەوە گەیشتووە سەروەریی ئیسرائیل بە سەر بەرزاییەکانی گوڵان بە فەرمی بناسرێت.

ئەو بڕیارەی ئەمریکا کاردانەوەیەکی زۆری لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی بە دواوە بووە.

News Code 25763

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 7 =