بنیامین نتانیاهۆ سەفەرەکەی بۆ ئەمریکا بە نیوەچڵی هێشتەوە

پاش هێرشی مووشەکی لە غەزەوە بۆ سەر تێلاڤیڤ و بریندار بوونی ۷ زایۆنی، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل سەفەرەکەی بۆ ئەمریکا بەنیوەچڵی ‌هێشتەوە و دەگەڕێتەوە تێلاڤیڤ.

 بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە حەدەس، بنیامین نتانیاهۆ، سەرۆک وەزیری ڕژێمی زایۆنی سەفەرەکەی خۆی بۆ ئەمریکا کۆتایی پێدێنێت.

 بریارە ئەمڕۆ نتانیاهۆ لەگەڵ ترامپ دیدار بکات و دواتر سەفەرەکەی کۆتایی پێبێنێت و بەپەلە دەگەڕێتەوە.

 ئەمە لە حاڵێکدایە کە بڕیار بوو سەرۆک وەزیری ڕژێمی زایۆنی لە کۆبوونەوەی ئایپەک لێدوان بدات.

 شیاوی ئاماژەیە بە هۆی هێرشی مووشەکی شەوی ڕابردوو لە غەزەوە بۆ سەر تێلاڤیڤ ۷ زایۆنی بریندار بوون.

News Code 25762

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 0 =