کاردانەوەی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بە قسەکانی پەمپئۆ

بڕیاری لێژنەی بەرپرسانی ئەمریکا بۆ گواستنەوەی باڵوێزخانەی خۆیان بۆ قودسی شەریف و بە فەرمی ناساندنی دەسەڵاتی ئیسرائیل لە سەر بەرزاییەکانی گوڵان کە پێشێل کردنی ئاشکرای یاسا و ڕێسا نێودەوڵەتییەکانە.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە بە قسە هاندەرانە، دەستێوەدانانە و دەرەوەی ڕێساکانی پەمپئۆ لە بەیرووت کاردانەوەی نواند.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، قاسمی وتی: ئەو جۆرە هەڵوێست و قسانە لە لایەکەوە لە شکستی گەڵاڵە و سیاسەتە زیادە خوازانەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە و لە لایەکی ترەوە نیشاندەری تووڕەیی زیادە لە ئاستی بەرپرسانی ئەو وڵاتە لە یەکێتی و تۆکمەیی خەڵکی لوبنان و ئاسایش و پاوەجێی لە ئەو وڵاتە بەتایبەت پاش پێکهێنانی دەوڵەتە.

ناوبراو زیادی کرد: وەزیری دەرەوەی ئەمریکا چلۆن ئیزن دەدەنە خۆیان لە حاڵێکدا کە لە لوبنان بەسەر دەبەن، سژی بەشێکی گرینگی سیاسی و یاسایی ئەو وڵاتە، کە لە لایەن بەشێکی زۆر لە خەڵکە پاڵپشتیان لێ دەکرێت و بەشی زۆریان لە دەوڵەت و پەرلەمانی ئە ووڵاتە هەیە، ئەو جۆرە ناژیرانە قسە دەکەن و پاگەندە و تۆمەتی بێ بنەما، دووپاتە و بێ خۆ دەهێننە ئاراوە.

بڕیاری لێژنەی بەرپرسانی ئەمریکا بۆ گواستنەوەی باڵوێزخانەی خۆیان بۆ قودسی شەریف و بە فەرمی ناساندنی دەسەڵاتی ئیسرائیل لە سەر بەرزایەکانی گوڵان کە پێشێل کردنی یاسا و ڕێسا نێودەوڵەتییەکانە، و دوابەدوای ئەو بڕیارەش، ناردنی سەرۆکی دیپلۆماسی ئەو وڵاتە بۆ ناوچە، نیشانی دەدات دەوڵەتی ئەمریکا بە بەشداری و هاوڕیی ژمارەیەکی کەم لە وڵاتانی ناوچەکە، بە دوای بەڕێوە بردنی پیلانە نوێیەکان و پاڵپشتی هەرچی زیاتر لە داگیرکارانی قودس و لە بەرچاو نەگرتنی مافی پێشێل کراوی خەڵکی فەلەستین لە چوارچیوەی گەڵاڵەی ناسراو بە " دانوستانی سەدە" یە.

قاسمی جەختی کرد: کۆماری ئیسلامی ئێران لە درێژەی زەروورەتی پاراستنی پاوەجێی و ئاسایشی ناوچە، وێڕای جەخت لە سەر تۆکمە کردنەوەی پێوەندی و هاوکاری وڵاتانی ناوچەکە بۆ شەڕ دژی زیادە خوازی و دەستێوەردانی ئیسرائیل و شەر لە گەڵ گرووپە تیرۆریستییەکان، وێڕای ڕێز بۆ دەوڵەت و نەتەوەی لەبنان و ئیرادەی سەربەخۆی ئەو وڵاتە، وتی لە هەموو توانی خۆمان بۆ بەهێز کردنەوەی یەکێتی و تۆکمەیی ناوخۆیی لوبنان و هەروەها تۆکمە کردنەوەی پێوەندییە دوو لایەنەکان لە گەڵ ئەو وڵاتە لە بوارە هاوبەشەکانی ئێران و لوبنان، کەڵک وەردەگرێت.

News Code 25761

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 4 =