بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەمیر سەرتیپ دوو تەقی خانی وتەبێژی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامی وتی: ئەرتەش بە پێی لێکدانەوەی زەروورەت و ئەرکی سەرشانی خۆی هەر لە کاتژمێرە سەرەتاییەکی ئەو ڕووداوە سرووشتییە خۆی گەیاندە شوێنەکە، کەچی دوای فەرمانی رێبەری باڵا و سەرۆکی ئەرکانی گشتیی هێزی چەکداریی وڵات، ڕەوتی یارمەتی گەیاندنەکان بەو ناوچانە زیاتر پەرەی سەندووە.
ناوبراو وتیشی: لە شەوی ڕابردووەوە ئیمکانات و جیهازاتی میکانیکی پێویستی وەک کەرەسەی ئەندازیاری، بۆڵدزێر و لۆدێر و هەروەها ١٥ دەزگای پۆمپاژی بەهێزی ئاو هەر لە رۆژانی ڕابردووەوە بۆ ئەو مەبەستە ڕەوانەی شوێنی ڕووداوەکان کراوە.
تەقی خانی بە ئاماژە بە زەروورەتی دابین کردنی کەرەسە و پێداویستییە سەرەتاییەکان بۆ یارمەتی گەیاندن بە خەڵکی، ڕایگەیاند: ٥٠٠ تەختە چادر، دوو هەزار تەختە پەتۆ و چەندین هەزار خۆراکی کۆنسێرڤ کراوە و نەخۆشخانەیەکی سارایی ڕەوانەی ئەو ناوچەیە کراوە و بۆ گواستنەوەی ئاسمانیش ٦ کۆپتەری "شنۆک" و ٢١٤ و فرۆکەیەکی "فرێند شیپ" لە بنکەکانی ئابیک، ئیسفەهان و تاران لە ناوچەکاندا یارمەتیی هێزی زەوینی ئەرتەش دەدەن.
وتەبێژی ئەرتەش لە درێژەدا ڕووانییە یارمەتییەکانی هێزی دەریایی ئەرتەش بە خەڵکی پارێزگا ژێر لافاوەکان و بیری هێنایەوە: ١٢ بەلەمی جیمینیئا لە گەل ١٠ تیمی غەواسی سێ کەسی و دوو بارهەڵگری پێداویستیگەلی سەرەتایی، دەرمانی و تەندروستی و ٢ کۆپتەر لە لایەن هێزی دەریایی ئەرتەشەوە ڕەوانەی ناوچەکە کراوە.
ناوبراو بە ئاماژە بە چاوەدێری و سەرپەرەشتیی ئەمیر سەرتیپ حەیدەری فەرماندەی هێزی زەوینی ئەرتەش بە سەر ڕەوتی یارمەتی گەیاندنەکان، ڕاشیگەیاند: جگە لە یەکەکانی ١٣٠ و ٢٣٠ و هەروەها قەرارگای ئۆپەراسیۆنیی ٣٠ گورگان و تەکاوەران و چەکدارانی هێزی دەریایی لە ناوچەدا بۆ یارمەتی گەیاندن و دابین کردنی ئاسایشی ناوچە و شارەکان، یەکەکانی ئەرتەش لە پێنج پارێزگای لورستان، خوزستان، چوار مەحاڵی بەختیاری، کەهکیلوویە و بویەر ئەحمەد، ئیلام و چەند ناوچەیەکی دیکە لە ئامادەیی تەواو دان.
بۆچوونی ئێوە