ئەمریکا شەرعیەت بە داگیرکرانی بەرزاییەکانی گوڵان دەبەخشێت

وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە کاردانەوە بە لێدوانی ترامپ سەبارەت بە فەرمی ناسینی سەروەریی ڕژیمی زایۆنی بە سەر بەرزاییەکانی گوڵان، رایگەیاند: ئەمریکا شەرعیەت دەبەخشی بە داگیرکرانی گوڵان.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە "النشره"، وەزارەتی دەرەوەی عێراق کاردانەوەی نیسان دا بە لێدوانی ئەم دواییەی سەرۆک کۆماری ئەمریکا سەبارەت بە گوڵانی داگیرکراو.

بە گوێرەی ئەو هەواڵە، وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە کاردانەوە بە داخوازیی ئەم دواییەی ترامپ سەبارەت بە بەرزاییەکانی گوڵان و بە فەرمی ناسینی سەروەریی ڕژیمی زایۆنی بە سەر ئەو ناوچەیە، ڕایگەیاند: ئەو هەنگاوەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا زۆر جێی نیگەرانییە.

ئەو وەزارەتخانەیە جەختیشی کرد: ئەمریکا بە بانگهێشت بۆ بە فەرمی ناسینی سەروەریی ئیسرائیل بە سەر گوڵانی داگیرکراو لە ڕاستیدا شەرعیەت دەبەخشی بە داگیرکرانی ئەو ناوچەیە.

شایانی باسە کە بەرزاییەکانی گوڵانی داگیرکراو بەشێکە لە پارێزگای قەنیترەی سووریا کە ڕژیمی زایۆنی ساڵی ١٩٦٧ و لە میانەی شەڕی ٦ رۆژەدا داگیری کرد و لە ساڵی ١٩٨٢ وەک بەشێک لە سەرزەوینی خۆی ڕایگەیاند.

ئەوە لە کاتێکدایە کە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان و ئەنجومەنی ئاسایشی ئەو ئیدعای ڕژیمی زایۆنی ڕەت دەکەنەوە و بەردەوام لە بڕیارنامەگەلی خۆیاندا گوڵان وەک بەشێک لە خاکی سووریا دەیهێننە ئەژمار و وەک ناوچەیەکی داگیرکراو ناوی لێ دەبەن.

News Code 25752

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 0 =