کارەکانی ئەمریکا نیشاندەری ترسی ئیمپراتووریایەکی ڕوو لە ڕووخانە

زەریف دوای راگەیێندرانی داکۆکیی ئەمریکا لە پاگەندەی سەروەریی ڕژیمی زایۆنی بە سەر بەرزاییەکانی گوڵان، نووسی: داپەڕە ڕووهەڵماڵراوەکانی ئەمریکا تەنیا سەلمێنەری ترسی ئیمپراتووریایەکی ڕوو لە ڕووخانە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران هەڵوێستی ئەم دواییەی ئەمریکا سەبارەت بە داکۆکی لە سەروەریی ڕژیمی زایۆنی بە سەر بەرزاییەکانی گوڵانی بە هێمایەک بۆ ترسی "ئیمپراتووریایەکی ڕوو لە ڕووخان" زانی.

زەریف لە تویتەرەکەیدا نووسی: ئەمریکا تاقە سەرچاوەی ناسەقامگیریی رۆژهەڵاتی ناڤینە. ڕەنگە بە ڕادەیەک تووشی یاوە و وڕینە هاتبێت کە لای وابێ پێشێل کردنی یاساگەلی نێودەوڵەتی، زۆرەملی لە نەتەوەگەلی خاوەن سەروەریی سەربەخۆ و دادۆشینی نەتەوە ژێر چەپۆکەکان بە هێمای دەسەڵات بزانێت. بەڵام ئاوا نییە و داپەڕە ڕووهەڵماڵراوەکانی ئەمریکا تەنیا نیشانەی ترسی ئیمپراتووریایەکی ڕوو لە ڕووخانە.

شایانی باسە، دەولەتی ئەمریکا لە نوێترین هەنگاوی دژە یاساگەلی جیهانی پاڵپشتی کردووە لە پاگەندەی خاوەندارێتی بەرزاییەکانی گوڵانی داگیرکراوە لە لایەن ڕژیمی زایۆنییەوە. ئەم هەڵوێستەی واشنتۆن بەرەوڕووی ناڕەزایەتیی یەکێتی ئەورووپا و ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بووەوە و هەروەها ڕووسیا و تورکیاش ئەو کارەی ئەمریکایان ئیدانە کرد.

News Code 25751

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 16 =