کورد باغۆزی لە تیرۆریستانی داعشی پاک کردەوە

هێزەکانی سووریای دیمۆکراتیک ناسراو بە هەسەدە لە پەیامێکدا ڕیشەکێش کردنی چەکدارانی داعشیان لە باغۆز ڕاگەیاند.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر, مستەفا بالی, بەرپرسی ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سووریای دیمۆکراتیک ڕایگەیاند: شەڕڤانان باغۆزیان لە داعش پاک کردووەتەوە.
لە پەیامەکەی مستەفا بالیدا وێڕای پیرۆزبایی لە بنەماڵەی شەهیدان و بریندارانی شەڕڤان ,هاتووە: هێزەکانی سووریای دیمۆکراتیک بەردەوام دەبن لە شەڕ و بەرەنگاریی پاشماوەکانی داعش لە سووریا و بە تەواوەتی ڕیشەکێشیان دەکەن.

باغۆز دوایین موڵگەی چەکدارانی تیرۆریستی داعش لە ڕۆژهەڵاتی فورات بوو کە هەسەدە شەڕی تێدا دەکرد دژی تیرۆریستان.

News Code 25750

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 2 =