هەر جۆرە دەستێوەدانێکی ئەمریکا لە گوڵانی داگیرکراو نایاساییە

بەشار جەعفەری هەر جۆرە دەستێوەدانێکی ئەمریکا لە گوڵانی داگیرکراوی بە نایاسایی زانی و ئیدانەی کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەشار جەعفەری نوێنەری سووریا لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان هەر جۆرە دەستێوەدانێکی ئەمریکا لە گوڵانی داگیرکراوی بە نابەرپرسانە و نایاسایی زانی و ئیدانەی کرد.

جەعفەری بە ئاماژە بەوەی کە بەرزاییەکانی گوڵان سەر بە سووریایە و لێدوانەکانی ترامپ لەوبارەیە هیچ شتێک ناگۆڕێت جەختی کرد: دەوڵەتی ئەمریکا بۆی نییە چارەنووسی گوڵان دیاری بکات.

ناوبراو داوای لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان و ئەنجومەنی ئاسایشی ئەو ڕێکخراوە کردکە لێدوانەکانی ترامپ ئیدانە بکات و لە پێناو پاراستنی پرێنسیپەکانی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان و بڕیارنامەگەلی نێودەوڵەتی هەنگاوی پێویست هەڵگرن.

نوێنەری سووریا لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە کۆتاییدا بیری هێنایەوە: هەر جۆرە دەستێوەدانێکی ئەمریکا لە گوڵانی داگیرکراو نایاساییە و بایەخی نییە.

شایانی باسە، دۆناڵد ترامپ رۆژی پێنج‌شەممە لە هەژماری تویتەریی خۆیدا نووسی: پاش ٥٢ ساڵ کاتی ئەوە گەیشتووە کە ویلایەتە یەکگرتووەکان بە تەواوەتی سەروەریی ئیسرائیل بە سەر بەرزاییەکانی گوڵان بە فەرمی بسەلمێنێت.

News Code 25749

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 1 =