ئەمریکا ۱۴ کەس و ۱۷ ڕێکخراوەی پەیوەندیدار بە ئێرانی گەمارۆ دا

وەزارەتی خەزێنەداریی ئەمریکا لە هەنگاوێکی ڕقەبەرانەدا گەمارۆی بەسەر ۱۴ کەس و ۱۷ رێکخراوەی پەیوەندیدار بە ئێراندا سەپاند.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دوێنێ وەزارەتی خەزێنەداریی ئەمریکا دووبارە گەمارۆی دژی ئێران پەسەند کردەوە.

ئەو کەسانەی کە ئەمریکا گەمارۆی داون ۱۴ کەسن بە ناوەکانی، مەنسوور عەسگەری، محەمەد مەهدی دایمی عەتاران، ڕۆحوڵڵا قادری، بەرمی، سەعید بورجی، ڕەزا ئیبراهیمی، غوڵامڕەزا ئێتاعەتی، محەمەد حسێن حەقێقیان، جەلال ئیمامی قەرە حاجی لوو، سەید ئەسغەر هاوشمی تەبار، مەهدی مەعسوومیان، محەمەد رەزا مەهدی پوور، ئەکبەر مەتڵەبی زادە، محەمەد جەواد سەفەری، موحسن شەفایی.

لە لایەکی ترەوە گرووپی ئەبوورەیحان، گرووپی بووعەلی، گرووپی حەیدەری کەڕاڕ، کیمیا پەخشی ڕۆژهەڵاتی، شەریکەی پێشڕەو دەمانی پەردیس، پوویا ئەلکترۆ سامان وزە، ناوەندی تویژینەوەیی سەدرا، گرووپی شەهید ئاوینی، گرووپی شەهید بابایی، گرووپی شەهید چەمران، گرووپی شەهید فەخار موقدەم، گرووپی شەهید کەریمی، گرووپی شەهید کازمی، گرووپی شەهید موحەد دانش، ناوەندی توێژینەوەی تەکنۆلۆژی و زانستی شەهید شوکری، گرووپی شەهید زەینولدین و ناوەندی شێخ بەهایی لە لایەن ئەمریکاوە گەمارۆ دراون.

News Code 25744

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 4 =