بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران ئەمڕۆ هەینی لە دانیشتنی لوتکەیی کۆمیتەی کارگێڕیی ڕێکخراوی کۆمکاری ئیسلامی سەبارەت بە هێرشی تیرۆریستیی هەینی ڕابردوو لە شاری کرایست چەرچی نیوزیلەند، وتاری ئاراستە کرد.
وەزیری دەرەوەی ئێران لەو دانیشتنە وێرای دەستخۆشی لە سەرۆک کۆماری تورکیا بۆ قبووڵ کردنی داخوازیی ئێران لە پێناو پێکهێنانی دانیشتنی لوتکەیی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ئەندامی ڕێکخراوی کۆمکاری ئیسلامی، وتی: کۆماری ئیسلامی ئێران هێرشی تیرۆریستی و ڕەگەزپەرەستانەی نیوزیلەند بە توندی ئیدانە دەکات و لای وایە کە ئەو هێرشە پلان بۆ داڕێژراوە و لە دژی موسڵمانان بووە. ڕاوێژی دەسترێژکەری ئەو ڕووادوە کە زۆر لە رۆژئاواییەکان دەبیسترێت، هۆکاری سەرەکی و جێی نیگەرانی ئەو جۆرە هێرشانەیە.
وتیشی: لە چەند دەیەی ڕابردوو شایەدی سەرهەڵدانی بەربڵاوی کەناڵگەلی میدیایی لە دژی موسڵمانان لە قەوارەی چالاکیی میدیایی، گرووپگەلی دژبەری لە قەوارەی توێژینگەگەل و تەنانەت گرووپگەلی مەدەنیی چالاک لە بواری پەرەدان بە دژایەتیی موسڵمانان لە رۆژئاواین. تەنانەت دامودەزگاگەلێک دەبینین لە بە تێچووی باڵاوە لە لایەن ناوەندگەلی ئەمریکی و چەندین شوێنی دیکەی جیهانییەوە پاڵپشتی دەکرێن. هەر بۆیە لامان وایە ئەگەر ئەو ناوەند و دامودەزگایانە تاوتوێ نەکرێن، ئاشتی و ئاسایشی جیهانی دەستەبەر ناکرێت.
زەریف لە درێژەدا جەختی لە چوار پرسی گرینگ بۆ جیهانی بەری لە تیرۆریزم و ئیسلام تۆقێنەری کرد و سەبارەت بە پرسی یەکەم ڕایگەیاند: کەسانێک کە لە رۆژئاوا ئیدعای دیموکراسی و کۆمەڵگای ئازاد دەکەن، دەبێ سەبارەت بە لێدوانەکانیان بەرپرس بن و سەبارەت بە هۆکارەکانی دابین نەکردنی پێداویستیی بنەڕەتی بۆ کەمینەی موسڵمانیان وەڵامدەر بن و وەڵام دەنەوە کە لە پێناوە بەرتەسک کردنی ئیسلام تۆقێنەری چیان کردووە.
بە وتەی وەزیری دەرەوەی ئێران پرسی دووهەم بریتییە لە: دەبێ ئەو بەرپرس و دەوڵەتانەی پەرە بە باوەڕی سەرتربوونی ڕەگەزیی سپێ پێستان دەدەن و لە دژی موسڵمانان دەدوێن، بناسرێن و ڕەخنەیان لێ بگیردرێت. هەروەها لە بەرامبەردا دەستخۆشی لەو بەرپرس و دەوڵەتانە بکرێت کە ڕەگەزپەرەستیی و باوەڕی سەرتربوونی ڕەگەزی سپیپێستان بە درێژەی ئەندێشەی تیرۆریستی دەزانن.
ناوبراو پرسی سێهەمی بە ڕاپەراندنی ئەرکەکان لە پێناو ئامانجەکان زانی و ڕاشیگەیاند: ئێمە دەبێ تیرۆریزم و ڕادیکاڵیزم لە ناوخۆی ئیسلام ڕیشەکێش بکرێت. هەندێک لە رۆژئاوا لە تیرۆریزمی زێدەخوازانەی داعش و ئەلقاعیدە کە هیچ دەروەستێکیان بە ئیسلامەوە نییە، بۆ پەرەدان بە ئیسلام تۆقێنەری بەهرە دەبەن. ئێمە دەبێ هەڵوێستێکی یەکلاکەرەوە و بەکۆمەڵ لە دژی بنیاتنەرانی ئایدیالۆژیای تەکفیری بگرینە بەر.
زەریف لە کۆتاییدا سەبارەت بە پرسی چوارەمی بۆ ڕیشەکێش کردنی تیرۆریزم و ئیسلام تۆقێنەری جەختی کرد: ئێمە دەبێ تەرکیز بخەینە سەر ئیسلام تۆقێنەری و هەڵاواردن و هەروەها کرداری هەڵاواردنگەرانە لە دژی کەمینەگەلی موسڵمان و ئەو پرسە لە هەر شوێنێک کە پێویست بێت، بخەینە ڕوو؛ چ لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بێت یان ئەنجومەنی مافی مرۆڤ و یان تەنانەت لە ڕێکخراوەگەلی هاوپەیوەندی ناوچەیی و نێودەوڵەتی.
بۆچوونی ئێوە