ڕووداوەکەی نیۆزیلەند قبووڵ نەکراوە/سەبارەت بە گوڵان بێدەنگ نابین

ئەردۆغان لە کۆبوونەوەی بەپەلەی ڕێکخراوی هاوکاری ئیسلامی بە جەخت لە سەر ئەوەی کە جەنایەتەکەی نیۆزیلەند قبووڵ نەکراوە، لە کاردانەوە بە قسە بێ واتاکانای ترامپ نووسی: سەبارەت بە گوڵان بێدەنگ نابین.

بە راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەناتۆڵی، رەجەب تەیب ئەدرۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا ئەمڕۆ هەینی و لە کۆبوونەوەی بەپەلەی رێکخراوی هاوکاری ئیسلامی لە ئەستەنبۆڵ سەبارەت بە جەنایەتەکی هەینی ڕابردوو لە شاری کرایست چرچ لە نیۆزیلەند رایگەیاند: جارێکی تر هاوکاری خۆمان لە گەڵ برا نیۆزیلەندییەکان ڕادەگەیێنین.

سەرۆک کۆماری تورکیا لە ئەو کۆبوونەوە هەروەها جەختی کرد: کۆبوونەوەی بەپەلەی کومیتەی بەرێوەبەرایەتی ڕێکخراوی هاوکاری ئیسلامی ئەبێ زیاتە لە هەر کاتێکی تر پێبەندی بەرپرسایەتی خۆی بێت. هێرشی تیرۆریستی لە نیۆزیلەند کە بووە هۆی گیان لەدەست دانی ٥١ نوێژخوێن، بە هیچ لەونێک قبووڵ ناکەین.

ناوبروا لە کاردانوە بە قسە بێ واتاکانی دۆناڵ ترامپ سەبارەت بە دۆخی بەرزاییەکانی گولانی باکووریش زیادی کرد: تورکیا لە بەرانبەر پرسی داگیر کرانی بەرزاییەکانی گولان ناتوانێت بێدەنگ بمێنێت. ئیزنی ڕەوایی دان بە داگیرکرانی بەرزاییەکانی گولان نادەین. قسەکانی ئەم دواییەی ترامپ سەبارەت بە گولان دەبێتە هۆی قەیران و ئاڵۆزی نوێ لە ناوچەکە.

News Code 25741

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 16 =