کاردانەوەی ڕووسیا و تورکیا بە بڕیاری ئەمریکا سەبارەت بە بەرزاییەکانی گوڵان

ڕووسیا و تورکیا لە کاردانەوە بە بڕیاری دەوڵەتی ئەمریکا سەبارەت بە بەرزاییەکانی گوڵان لە سەر ئەوەی کە ئەو ناوچە بخرێتە سەر وڵاتی ئیسرائیل دژایەتیان نواند.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەندام پەرلەمانی ڕووسیا ڕایگەیاند کە مسکۆ هەرگیز دەسەڵاتی ئیسرائیل لە سەر بەرزاییەکانی گوڵان بە فەرمی ناناسێت.

مەولوود چاوش ئوغڵوو، وەزیری دەرەوەی تورکیاش لەم بارەوە وتی: برایری ترامپ بۆ بە فەرمی ناساندنی دەسەڵاتی ئیسرائیل بە سەر گولان دەبێتە هۆی توندوتیژی زیاتر لە ناوچەکە. تورکیا لە یەکپارچەیی خاکی سووریا پاڵپشتی دەکات.

شیاوی باسە دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا ڕۆژی پێنجشەممە لە هەژامری توییتەرەکەی خۆی نووسی: پاش ٥٢ ساڵ کاتی ئەوەی گەیشتووە کە ویلایەتە یەکگرتووەکان بە تواوەتی دەسەڵاتی ئیسرائیل بە سەر بەرزاییەکانی گولان بە فەرمی بناسێنێت.

ناوبراو بە وتنی ئەوەی کە ئەم ناوچە گرینگایەتی و زەروورەتی ستراتیژیک و ئاسایشی بۆ ئیرسائیل هەیە نووسی کە ئەو هەوڵە لە پاڵپشتی لە سەقامگیری ناوچەکەیە.

شیاوی باسە، بەرزاییەکانی گوڵانی داگیرکراو بەشێک لە پارێزگای قنیطرە ی سووریایە کە ئیسرائیل ساڵی ١٠٦٧ لە شەڕی شەش ڕۆژە داگیری کرد و لە ساڵی ١٩٨٢ ئەوەی بە بەشێک لە وڵاتەکەی خۆی ڕاگەیاند؛ ئەمە لە حاڵێکدایە کە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان و ئەنجومەنی ئاسایش ئەو پاگەندەی ئیسرائیلی رەت کردەوە و هەمیشە لە بڕیارنامەکانی خۆی گولانی بە بەشێک لە خاکی سووریا و ناوچەی داگیرکراو ناو لێبردووە.

News Code 25740

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 9 =