تیرۆریستەکەی کرایست چرچ پاشماوەی تەمەنی لە زیندان دەبێت

وەزیی دەرەوەی نیۆزیلەند لە کۆبوونەوەی بەپەلەی ڕێکخراوی هاوکاری ئیسلامی سەبارەت بە جەنایەتی هەینی ڕابردوو لە وڵاتەکەی وتی کە تیرۆریستەکەی کرایست چرچ پاشماوەی تەمەنی خۆی لە زیندان تێدەپەڕینێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە دەیلی مەیل، وینستۆن پترس وەزیری دەرەوەی  نیۆزیلەند ئەمرۆ هەینی و لە کۆبوونەوەی بەپەلەی رێکخراوی هاوکاری ئیسلامی سەبارەت بە لێکدانەوەی هێرشە تیرۆریستییەکەی هەینی ڕابردوو لە ئەو وڵاتە وتی: نیۆزیلەند: تیرۆریستەکەی ڕووداوەکەی کرایست چرچ پاشماوەی تەمەنی خۆی لە بەندیخانەی تاکە کەسی تێدەپەرینێت.

وەزیری دەرەوەی نیۆزیلەند لە ئەو کۆبوونەوە وتیشی: بەربڵاوترین هەوڵی لێکۆڵینەوەیی لە بواری هێرشە تیرۆریستییەکەی ئەم دواییەمان ئەنجام داوە؛ بەڵام هیچ سزایەک بەس نییە بۆ ئەو هێرشبەرە.

News Code 25739

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 6 =