هاوخەمی ئێران بۆ بنەماڵەی قوربانیانی ڕووداوەکەی مووسڵ

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وێڕای دەربڕینی هاوخەمی ئێران بۆ ڕووداوی ژێرئاوکەوتنی بەلەم لە دیجلە، سەرەخۆشی لە گەل و دەوڵەتی عێراق کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەهرام قاسمی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران هاوخەمی گەل و دەوڵەتی ئێران بە بۆنەی ڕووداوەکەی مووسڵ بە عێراق ڕاگەیاند.

قاسمی سەرەخۆشی لە بنەماڵەی قوربانییەکانی ئەو ڕووداوە تاڵە کرد.

ئەمڕۆ پێنج شەمە 1ی خاکەلێوە، بەلەمێکی گەشتیاری لە مووسڵ کەوتە ناو ئاوی دیجلە و ژێرئاو کەوت و 100 کەس گیانیان لەدەستدا.

News Code 25735

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 0 =