ژمارەی قوربانیانی ژێر ئاو کەوتنی بەلەم لە مووسڵ گەیشتە ۱۰۰ کەس

وەزارەتى ناوخۆى عێراق رایگەیاند: ژمارى ئەو کەسانەى بەهۆى ڕووداوەکەى موسڵەوە گیانیان لەدەستداوە بۆ نزیکەى ١٠٠ کەس بەرزبووەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە یەکەم ڕۆژی وەرزی بەهاردا و لەکاتێکدا خەڵکی بۆ گەشت و سەیران ڕوویان لە بەشی باکوری ڕووباری دیجلە کردبوو، بەلەمێک لەناو ڕووبارەکەدا ژێرئاوکەوت.

بەهۆی ژێر ئاوکەوتنی ئەو بەلەمە تا ئیستا ۱۰۰ کەس گیانیان لەدەستداوە.  

عادل عەبدولمەهدى سەرۆک وەزیرانى عێراق ڕایگەیاند: لە ئەمڕۆوە بۆ ماوەى سێ ڕۆژ ماتەمینى گشتى دەبێت لە سەرتاسەرى عێراق و سەرجەم کونسوڵخانە و نوێنەرایەتییەکانى دەرەوەى وڵات.

سەرۆک وەزیرانى عێراق فەرمانیکرد لە ماوەى ٢٤ کاتژمێردا لێکۆڵینەوەى بەپەلە لەڕووداوەکەى موسڵ بکرێت.

بڕیارە سبەی هەینی ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا دانیشتنێكی نائاسایی بکات بۆ تاوتوێكردنی ڕووداوەكە.

News Code 25734

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 10 =