پارێزگای کوردستان دەتوانێت ببێتە جەمسەری گەشتیاری ئێران

جێگری سەرۆک کۆمار و سەرۆکی ڕێکخراوی میراتی فەرهەنگی، پیشە دەستییەکان و گەشتیاری وتی: کوردستان دەتوانێت و بەستێنی ئەوەی هەیە کە ببێتە جەمسەری گەشتیاری ئێران.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەلی ئەسغەر مونسان شەوی چوارشەممە لە پەراوێزی بەڕێوە چوونی جەژنی نەورۆز لە یاریگەی ٢٢ی گوڵانی شاری سنە ئاشکرای کرد: پارێزگای کوردستان بەستێنی باشی هەیە لە تەواوی بوارەکان ببێتە جەمسەری گەشتیاری لە ئێران.

سەرۆکی رێکخراوی فەرهەنگی، پیشە دەستییەکان و گەشتیاری ئێران ڕایگەیاند: کوردستان لە بواری جیاواز لەوانە مۆسیقا خاوەن سامانی زۆرە و ئەبێ لە تەواوی بەستێنەکان بۆ گەشە کردنی بەشی گەشتیاری لە ئەو پارێزگای کەڵک وەربگرێت.

ڕێوڕەسمی جەژنی نەورۆز شەوی چوارشەممە و بە ئامادە بوونی زیاتر لە ٢٠ هەزار کەس لە هاووڵاتیای سنەیی لە یاریگەی ٢٢ی گوڵانی ئەو شارە و بە بەرێوە چوونی بەرنامەی جۆراوجۆری فەرهەنگی و هونەری بەڕێوە چوو.

News Code 25727

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 7 =