تورکیا هاوپەیمانی داعشە/ ئەنقەرە وڵاتانی عێراق و سووریای داگیر کردووە

سەرۆک کۆماری چێک لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند: تورکیا هاوپەیمانی کردەوەیی داعشە؛ ئەنقەرە بەشگەلێکی گرینگ لە عێراق و سووریای داگیر کردووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە سپۆتینک، میلۆس زمان سەرۆک کۆماری چێک لە لێدوانێکدا تورکیای هاوپەیمانی کردەوەیی داعش وەسف کرد.

سەرۆک کۆماری چێک لە سەفەر بۆ ناوچەی کارلۆی وری لە وەڵام بە پرسیارێک سەبارەت بە ئۆپراسیۆنی ئەم دواییەی تورکیا دژی پەکەکە وتی: بۆچی تورکەکان هێرش دەکەنە سەر کوردەکان؟ بە بۆنەی ئەوەوە کە ئەوان هاوپەیمانی کردەوەیی داعشن.

میلۆس زمان لەم بارەوە زیادی کرد: تورکیا سەرەڕای ئەوەی کە ئەندامی ناتۆیە هەوڵ دەدات تا ببێتە ئەندامی یەکێتی ئەورووپاش کە ئەگەری نییە ئەوە قبووڵ بکرێت، ئەو وڵاتە پێوەندیدەری هاتوچۆی داعش و دابین کەری ئەو گرووپەیە و ئێستاش بەشگەلێکی گرینگ لە عێراق و سووریای داگیر کردووە.

ناوبراو زیادی کرد: بۆ نموونە لە بواری هەناردە کردنی نەوت لە لایەن داعش و پرسی هاوشێوە دەستی هەبووە.

News Code 25723

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 0 =