وەزارەتی دەرەوە پاگەندەی ئیسرائیلی ڕەت کردەوە

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران پاگەندەی ئیسرائیل سەبارەت بە هەک کردنی مۆبایلی بەرپرسانی ئەو وڵاتەی ڕەت کردەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەهرام قاسمی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە لە وەڵام بە پرسیارێک سەبارەت بە هەواڵی هەک کردنی مۆبایلی بڕێک لە بەرپرسانی ڕژێمی زایۆنی و پاگەندەی پیلانی ئێران لە ئەو بابەتە وتی: بەرپرسانی ئەو ڕژێمە خوویان بە درۆ گرتووە.

ناوبراو وتیشی: ئەو ڕژێمە و بەرپرسانی ئەمریکا لە ڕووی ڕق و کینە و پەرەپێدان بە ترس لە ئێران، بە قسەی خۆیان بە دوای گوشار خستنە سەر ئێران بە شێوەی جۆراوجۆرن و هەوڵ دەدەن لە ئەو شەڕە دەروونییە بە قسەی بێ پێوەندی لە کەشێکی ڕەوانی دژی ئێران ئامانجەکانی خۆیان بەرنە پێشەوە.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە زیادی کرد: ئەوان جگە لە درۆ، هەوڵ دەدەن بە بەکارهێنانی ئامێری پڕۆپاگەندا هەر ڕووداوێک لە جیهان پێوەند بدەنە ئێرانەوە؛ ئاڵبەت بێ گومان، ئێرانییەکان بواری جیاوازی تەکنۆلۆژیا، توانای نکۆڵی کراوی هەیە بەڵام ئەو تواناییە بەس بە مەبەستی چارەسەری پێداویستییە ناوخۆییەکان و بەرز کردنەوەی پێگەی زانستی وڵات و کەم کردنەوەی وابەستەییەکان بە کەسانی تر بەکار دەهێنرێت.

قاسمی هەروەها وێرای وەردۆ خستنەوەی پاگەندەی ڕۆڵی ئێران لە هەک کردنی سیستەمەکانی پەرلەمانی ئۆسترالیا ئاشکرای کرد: بێ گومان ئەو درۆوە بەشێکی تر لە هەمان شەری دەروونییە کە دژی تواناییە ڕەواکانی ئێران لە بواری تەکنۆلۆژیا ئەنجام دەدرێت تا بە هێنانە ئاراوەی ئەو تواناییانە وەکوو هەڕەشە، بەر بە پێشکەوتنی ئەو تواناییگەلە بگرن؛ کە هەرگیز نەیانتوانیوە.

News Code 25715

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 1 =