بریندار بوونی ۸۷ کوردستانی لە جەژنی چوارشەمە سوورێ

جێگری تەندروستی زانکۆ پزیشکی کوردستان ڕایگەیاند: لە دوایین چوارشەمەی ساڵ (جەژنی چوارشەمە سوورێ) لە پارێزگای کوردستان ۸۷کەس بریندار بوونە.

 هوومەن قەسری لە گفتوگۆ لەگەڵ هەواڵنێری مێهر  وتی: بە داخەوە لە چوارشەمە سوورێ لە هەموو پارێزگای کوردستان  ۸۷ کەس بریندار بوون کە هێنراونەتە نەخۆشخانەکان و چارەسەری پزیشکیان وەرگرتووە.

وتیشی: قوروە و سنە زیاترین برینداریان بووە و مەریوان بە یەک بریندار کەمترین بووە لە ئاستی پارێزگادا.

قەسری ڕایگەیاند: زۆربەی برینداران دەست و دەموچاویان سووتاوە.

News Code 25713

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 5 =