بەرگری لە سووریا، بەرگری لە ئێران و عێراقە

سەرۆکی ئەرکانی گشتی هێزە چەکدارەکانی وتی: بەرگری لە سووریا، بەرگری لە ئێران و عێراقە چونکوو تیرۆریزم مەترسیەک بۆ تەواوی ناوچەکەیە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لێژنەی سەربازی هاوبەشی ئێران و عێراق ڕۆژی دووشەممە لە گەڵ بەشار ئەسەد سەرۆک کۆماری سووریا لە دیمەشق دیداری کرد و لە ئەو کۆبوونەوە لە سەر تۆکمە کردنی هاوکارییە سێ قۆڵییەکان جەختی کرد.

لە ئەو دیدارە، سەرلەشکەر موحەمەد باقری سەرۆکی ئەرکانی گشتی هێزە چەکدارەکانی ئێران و سێپەهبۆد عوسمان غانمی سەرۆکی ئەرکانی هاوبەشی سوپای عێراق و ژمارەیەک لە فەرماندە سەربازییەکانی دوو وڵات و هەروەها عماد عەلی عەبدوڵڵا ئەیووب وەزیری بەرگری و جێگری فەرماندەی گشتی سوپا و هێزە چەکدارەکانی سووریاش بەشداریان کرد، دوایین گۆڕانکارییەکانی سووریا، رێکاری تۆکمە کردنی هەماهەنگییەکانی نێوان سێ وڵات و کاریگەری ئەرێنیی لە سەر ئۆپراسیۆنی شەڕ دژی تیرۆریزم لەو گرنگترینی ئەو پرسانە بوون کە لە ئەو دیدارە لە سەری باس و گفتوگۆ کرا.

بەشار ئەسەد سەرۆک کۆماری سووریا لە ئەو دیدارە جەختی کرد پێوەندییەکانی سووریا و ئێران و عێراق پێوەندییەکی پتەوە کە لە درێژەی شەڕ دژی تیرۆریزمدا تۆکمەتر بووەوە.

سەرلەشکەر باقری لە ئەو دایرە جەختی کرد شەڕ دژی تیرۆریزم و بەرگری لە سووریا، بەرگری هاوکاتە لە ئێران و عێراق چونکوو تیرۆریزم مەترسیەکە بۆ هەر سێ وڵات و تەواوی ناوچەکە، هەر بۆیە وڵات و نەتەوەکانی ناوچەکە ئەبێ هەوڵەکانی خۆیان بۆ شەر دژی تیرۆریزم و بەربەرکانێ لە گەڵی هەماهەنگ بکەن.

بەشار ئەسەد لە ئاکامی کۆبوونەوەکانی فەرماندە سەربازییەکانی سێ وڵاتەکە و بڕایرەکان ئاگادار کرایەوە و لە سەر گرنگایەتی درێژە پیدان بە هەماهەنگی و هاوکارییە سێ قۆڵییەکان بە مەبەستی بەدی هێنانی بەرژەوەندی و ئامانجی هاوبەش جەختی کرد.

News Code 25710

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 1 =