بەردەوامین لە هاوکاریی فەڕەنسا بۆ دابین کردنی ئاسایشی باکووری سووریا

سەرپەرەشتی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا لە میانەی دیدار لە گەڵ هاوتای فەڕەنسیی خۆی لە درێژەی هاوکاریی واشنتۆن - پاریس بۆ دابین کردنی ئاسایشی باکووری سووریا هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێرانەوە لە سپۆتنیک، وەزارەتی بەرگری ئەمریکا بە دەرکردنی بەیاننامەیەک ڕایگەیاند: پاتریک شاناهان سەرپەرەشتی پێنتاگۆن و فلۆڕانس پارلی، وەزیری هێزی چەکداری فەڕەنسا سەبارەت بە درێژەی هاوکارییەکان لە قەوارەی هاوپەیمانێتی بۆ ئیدارەی ئاسایش و سەقامگیری لە باکووری رۆژهەڵاتی سووریادا ڕیککەوتن

بە گوێرەی ئەو بەیاننامەیە، شاناهان و پارلی سەبارەت بە پرسگەلێکی جۆراوجۆری وەک پابەندبوونی واشنتۆن بە لەناو بردنی گرووپی تیرۆریستیی داعش و بەردەوام بوون لە سەرکردایەتی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ شکستی داعش ڕایان گۆڕییەوە.

ویلایەتە یەکگرتووەکان و هاوپەیمانیانی لە ساڵی ٢٠١٤ ئۆپەراسیۆنێکیان لە دژی داعش لە سووریا و عێراق وەڕێخستووە. ئەوە لە کاتێکدایە کە ئامادەبوون و هەڵمەتی ئەو هاوپەیمانییە لە سووریادا بە بێ مۆڵەتی فەرمیی دیمەشق ئەنجام دراوە.

شایانی باسە دۆناڵد ترامپی سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە مانگی دیسامبێری ساڵی ڕابردووی زایینی، کشانەوەی هێزەکانی لە سووریا ڕاگەیاند؛ بڕیارێک کە هێشتاش جێبەجێ نەبووە.

News Code 25709

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 11 =